هـه‌واڵـه‌كـان وتــار بـه‌رنـامـه‌ درامـــا وه‌رزش ته‌كنه‌لۆجیا پـه‌یـوه‌نـدی ده‌ربــاره‌

سەرۆکوەزیرانی سوریا: ئەمڕۆ لە ئەنجومەنی وەزیران دەبم و دەسەڵات رادەست دەكەم

بەرەبەیانی ئەمڕۆ یەكشەممە هێزەكانی ئۆپۆزسیۆنی سوریا چوونە ناو شاری دیمەشقی پایتەختی سوریا و لە ئەنجامدا دەسەڵاتەكەی رژێمی بنەماڵەی ئەسەدیان كۆتایی پێهێنا كە ماوەی زیاتر لە 50 ساڵە حوكمی سوریا دەكەن.

بەشار ئەسەد لە چەند رۆژی رابردوودا هاوسەرەكەی و منداڵەكانی ناردە روسیا، خۆیشی لە شەوی رابردووەوە دیمەشقی جێهێشت، بەڵام تا ئێستا ئاشكرا نەكراوە چۆتە چ وڵاتێك، چونكە شەوی رابردوو بە فڕۆكەیەك لە دیمەشقەوە فڕیوە و فڕۆكەكەی لە چاوی رادارەكان ونبووە و دیار نەماوە.

لای خۆیەوە بەیانی ئەمڕۆ یەكشەممە محەمەد غازی جەلالی سەرۆكی حكومەتی رژێمەكەی بەشار ئەسەد لە ڤیدیۆیەكی تۆماركراودا رایگەیاند: ئەو كوڕی سوریایە و وڵاتەكە جی ناهێڵێت، مامەڵە لەگەڵ هەر سەركردایەتییەك دەكەن كە خەڵك هەڵیببژێرن، باسی لەوەشكردووە كە ئەمڕۆ لە ئەنجومەنی وەزیران دەبێت بۆ رادەستكردنی دەسەڵات بە هێزەكانی ئۆپۆزسیون.

لای خۆیەوە ئەحمەد شەرع ناسراو بە ئەبو محەمەد جۆلانی، سەرۆكی هێزەكانی ئۆپۆزسیۆنی سوریا لەدوای كۆنتڕۆڵكردنی دیمەشقی پایتەختی سوریا و هەڵاتنی بەشار ئەسەد و روخانی رژێم بانگەوازێكی بڵاوكردەوە و رایگەیاند: دامەزراوە گشتییەكانی سوریا لەژێر سەرپەرشتیی محەمەد غازی جەلالی، سەرۆك وەزیرانی پێشوی سوریا دەمێنێتەوە تا بە فەرمیی رادەستی دەكات، جۆلانی لە بانگەوازەكەیدا داوا لە چەكدارەكانی دەكات بە هەموو شێوەیەك دەستبردن بۆ دامەزراوە گشتییەكانی سوریا قەدەغەیە و رێگەش نەدەن دامەزراوەكانی دەوڵەت زیانی بەربكەوێت.

. بابه‌تی هاوبه‌ش

نرخی دراوه‌كان

100 دۆلار
150,800 دینار
100 یۆرۆ
166,900 دینار
100 پاوه‌ند
188,800 دینار
100 لیره‌
3300 دینار
100 تمه‌ن
7.100.000 دینار