ئه‌مرۆ ده‌بێته 11 رۆژ له‌به‌رده‌وامى ئۆپه‌راسیۆنى ئۆپۆزسیۆنى سوریا بۆ كۆنترۆڵكردنى ناوچه‌كانى ئه‌و وڵاته له‌ده‌ستى رژێمى به‌شار ئه‌سه‌د دا، وداواش ده‌كرێت ئه‌سه‌د سوریا به‌جێبهێلێت.
ئۆپۆزسیۆنى سوریا به‌رده‌وامه له پێشڕه‌وییه‌كانى له‌دژى هێزه‌كانى رژێمى ئه‌سه‌د وگوندێكى دیكه‌یان له‌نزیك شارى حومس كۆنترۆڵكردوه وداوا ده‌كرێت سوپاى ئه‌سه‌د له‌ناوچه‌كه خۆى بداته ده‌سته‌وه.
رۆژنامه‌ى وڵ ستریت جورناڵ بڵاویكردۆته‌وه: به‌رپرسانى میسر وئوردن داوایان له به‌شار ئه‌سه‌د سه‌رۆكى ر‌ژێما سوریا كردوه وڵاته‌كه‌ى به‌جێبهێڵیت و حكومه‌تێكى نوێ له ئاواره‌یى دا پێكبهێنێت.
هه‌روه‌ها ئێواره‌ى دوێنێ ئۆپۆزسیۆنى سوریا ده‌ستیان به‌سه‌ر سه‌نته‌رى ده‌رعاى سنورى دا گرتووه له‌گه‌ڵ وڵاتى ئۆردن كه‌یه‌كێك بووه له‌ناوچه‌كانى سه‌رهه‌ڵدانى شۆرشى گه‌ل له ساڵى 2011 دا.
له27ى تشرینى دووه‌مى رابردوو پێكدادان له‌نێوان ئۆپۆزسیۆنى سوریا‌و رژێمى ئه‌سه‌د روویدا، وبه‌هۆیه‌وه ئۆپۆزسیۆنى سوریا ده‌ستیكرد به كۆنترۆڵكردنى ناوچه‌كانى حه‌له‌ب و تائێشتاش له‌پێشڕه‌وى كردن به‌رده‌وامه.