دواى ئه‌وه‌ى رۆژى پێنج شه‌ممه‌ى رابردوو په‌رله‌مانى عێراق كۆبوویه‌وه و بریار بوو خوێندنه‌وه‌ى دووه‌م بۆ هه‌موارى یاساى بودجه‌ى عێراق بكات كه یه‌كێك له‌بڕگه‌كانى په‌یوه‌سته به هه‌نارده‌كردنى نه‌وتى هه‌رێم وچاره‌سه‌ركردنى كێشه‌كانى نێوان هه‌ولێر وبه‌غدا، به‌ڵام دانیشتنه‌كه بۆ سبه‌ى رۆژى یه‌ك شه‌ممه دواخراوه.
سه‌رچاوه‌یه‌كى ئاگادار له‌په‌رله‌مانى عێراق بۆ میدیا ناوخۆییه‌كان رایگه‌یاندوه: بریاره په‌رله‌مان له رۆژى دووشه‌ممه‌ى داهاتوو بچێته نێو پشووى فه‌رمیه‌وه وبه‌مه‌ش پێده‌چێت پرسى موچه وكێشه‌كانى نێوان هه‌ولێر وبه‌غدا به هه‌ڵپه‌سێردراوى بكه‌وێته دواى سه‌رى ساڵه‌وه، كه‌به‌هۆى ته‌واونه‌بوونى نیسابى یاسایى رۆژى پێنج شه‌ممه كۆبوونه‌وه‌كه دواخرا.
سه‌رچاوه‌كه راشیگه‌یاندوه: هه‌رچه‌نده په‌رله‌مان ده‌توانێت وه‌رزی یاسادان بۆ هه‌فته‌یه‌ك یاخود بۆ چه‌ند ڕۆژێك درێژبكاته‌وه، به‌ڵام ئه‌و ئه‌گه‌ره لاوازه، چونكه په‌رله‌مانتاره‌كان له‌ئێستاوه ئاماده‌كاری ده‌كه‌ن بۆ وه‌رگرتنی پشو، پێناچێت وه‌رزی یاسادانان بۆ جارێكی دیكه درێژبكرێته‌وه، له‌به‌ر ئه‌وه‌ی به‌شداری په‌رله‌مانتاران له‌ئێستاشدا كه‌مه.
به‌گوێره‌ی په‌یڕه‌وی ناوخۆی په‌رله‌مان بۆ په‌سه‌ندكردنی پڕۆژه یاساییه‌ك، ده‌بێت لانیكه‌م 72 كاتژمێر له‌نێوان دانیشتی دوه‌م ودانیشتنی سێهه‌مدا هه‌بێت، به‌ڵام په‌رله‌مانی عێراق سبه‌ى ڕۆژی یه‌كشه‌ممه بۆ كۆبونه‌وه دیاركردوه، به‌وه‌ش كاتی پێوست له‌به‌رده‌ستدا نابێت بۆ خوێندنه‌وه‌ی دوه‌م وسێیه‌می پڕۆژه یاساكه.
وتیشی: جگه له‌كێشه‌ی كات وده‌سپێكردنی پشوی په‌رله‌مان، گرفتێكی دیكه‌ش هه‌یه، كه لایه‌نه‌كانی ناوخۆی شیعه نایانه‌وێت ئه‌و پڕۆژه یاساییه وبه‌تایبه‌ت ئه‌وه‌ی په‌یوه‌سته به نه‌وتی هه‌رێمه تێپه‌ڕێت، رۆژی پێنجشه‌ممه به‌شێك له‌په‌رله‌مانتاره‌كانی حزبه‌كه‌ی مالیكی ڕێگربون.
ئه‌وه‌شی خسته‌ڕو: له‌و باردۆخه‌ی په‌رله‌مانی عێراقدا خوێندنه‌وه‌ی دوه‌م بۆ پڕۆژه‌كه وتێپه‌ڕاندنی ئه‌سته‌مه، له‌ئه‌گه‌ری تێپه‌ڕاندنی پڕۆژه یاساكه‌ش دوباره جێبه‌جێكردنی هه‌ر ده‌كه‌وێته‌وه دوای سه‌ری ساڵ، ئه‌وه‌ش ئه‌گه‌ر بڕگه‌كه به‌بێ ده‌ستكاریكردن تێپه‌ڕیت و 16 دۆلار بۆ به‌رهه‌مهێنانی هه‌ر به‌رملێك نه‌وت له‌هه‌رێمی كوردستان دیاری بكرێت، دواتریش هه‌ڵسه‌نگاندن بۆ كێڵگه نه‌وتیه‌كان و له‌كۆتایشدا ده‌ستپێكردنه‌وه پڕۆسه‌ی هه‌نارده‌ی نه‌وت.