وەزیری دەرەوەی ئێران رایگەیاند، سبەی هەینی 6ـى کانوونی یەکەمی 2024، سەردانی بەغدای پایتەختی عێراق دەکات و لەگەڵ بەرپرسانی باڵای وڵاتەکە کۆدەبێتەوە.
عەباس عێراقچی، وەزیری دەرەوەی ئێران ئاماژەی بەوەشکرد، سەرەتای هەفتەی داهاتوو لەگەڵ هاوتا تورکی و رووسییەکەی بۆ تاوتوێکردنی دۆخی سووریا و دوایین پێشهاتەکانی ناوچەکە لە دەوحە کۆدەبنەوە.
عێراقچی گوتیشی، وەزیری دەرەوەی تەقەر بەشداری کۆبوونەوەکەی دەوحە ناکات، وەزیرانی دەرەوەی رووسیا، تورکیا و ئێران لە چوارچێوەی ئاستانە کۆدەبنەوە.
هەوڵەکانی عێراقچی لەکاتێکدایە، رۆژانى یەک و دووى ئەم مانگە، سەردانى دیمەشق و ئەنقەرەى کرد و لەگەڵ بەرپرسانی باڵای ئەو وڵاتانە کۆبووەوە، جارێکى دیکە پشتیوانیی تارانی بۆ حکومەت و گەلی سووریا دووپاتکردەوە، بڕیاریشە بەم نزیکانە سەردانی مۆسکۆ بکات.
لە 27ـی تشرینی دووەم، هێرشەکانی هێزەکانی دەستەی تەحریری شام و هێزە چەکدارەکانی هاوپەیمانی لە سووریا دەستیپێکردووە، بەگوێرەی دوایين ئاماریش زیاتر لە 500 کەس بەهۆی شەڕەکەوە کوژراون و هەزاران کەسی دیکەش ئاوارەبوون.