ئه‌مڕۆ ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق كۆده‌بێته‌وه و خوێندنه‌وه‌ی دووه‌م بۆ هه‌مواری یاسای بودجه ده‌كات و دوو پرۆژه یاسای دیكه‌ش ده‌خاته ده‌نگدانه‌وه.
به‌گوێره‌ی كارنامه‌ی كۆبوونه‌وه‌كه، كه فه‌رمانگه‌ی راگه‌یاندنی ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌ران بڵاویكردووه‌ته‌وه، له دانیشتنه‌كه‌دا خوێندنه‌وه‌ی دووه‌م بۆ هه‌مواری یاسای بودجه‌ی عێراق ده‌كرێت.
هه‌مواری یاسای بودجه‌ی عێراق، له‌لایه‌ن ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیرانه‌وه ره‌وانه‌ی ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌ران كراوه، به‌مه‌به‌ستی زیادكردنی تێچووی به‌رهه‌مهێنانی به‌رمیلێك نه‌وت له هه‌رێمی كوردستان له شه‌ش دۆلاره‌وه بۆ 16 دۆلار، له‌پێناو ده‌ستپێكردنه‌وه‌ی هه‌نارده‌ی نه‌وت كه زیاتر له 20 مانگه راگیراوه.
ده‌نگدان به پرۆژه‌یاساكانی ده‌زگای هه‌واڵگریی نیشتمانی و پاسپۆرت و خوێندنه‌وه‌ی دووه‌م بۆ پرۆژه یاسای هه‌مواری پێنجه‌می یاسای فڕۆكه‌وانیی مه‌ده‌نی له دانیشتنه‌كه‌ی ئه‌مڕۆیه.
بڕیاربوو ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق، دوێنێ خوێندنه‌وه و ده‌نگدان بۆ ئه‌و پرۆژه یاسایانه بكات، به‌ڵام به‌هۆی میوانداریی سودانییه‌وه، كارنامه‌ی دانیشتنه‌كه ته‌واونه‌كرا.