هـه‌واڵـه‌كـان وتــار بـه‌رنـامـه‌ درامـــا وه‌رزش ته‌كنه‌لۆجیا پـه‌یـوه‌نـدی ده‌ربــاره‌

نوێنەری نەتەوە یەكگرتووەكان: ئەگەر پەرەسەندنەكان بەردەوامبێت مەترسی دابەشبونی سوریا هەیە

ململانێی سوریا پەرەسەندنی مەترسیداری بەخۆیەوە بینیوە و توندوتیژی و پێشڕەوی گروپە چەكدارەكانی سەربە ئۆپۆزسیۆن ژیانی ملیۆنان كەسی خستوەتە مەترسییەوە، نێردەی تایبەتی نەتەوە یەكگرتوەكان داوای بەپەلە كەمكردنەوەی پەرەسەندنەكان دەكات و داواكارە و پڕۆسەیەكی سیاسی باوەڕپێكراو بۆ دوركەوتنەوە لە كارەساتی نوێ لە سوریا بەڕێوەبچێت.

گەیر پێدەرسن، نێردەی تایبەتی نەتەوە یەكگرتوەكان لە كۆبونەوەی ئەنجومەنی ئاسایش ڕایگەیاند، ململانێی سوریا مەترسی ئەوەی لەسەرە وڵاتەكەی بخاتە ناو دابەشبون و وێرانكاری زیاترەوە، دوای هەڵكشانی شەڕەكان كە لە ماوەی چەند ڕۆژێكدا دۆخەكەی گۆڕانكاری ڕیشەیی بەسەردا هاتوە.

ئاماژەی بەوەشكردوە، بەشێكی بەرفراوان لە خاكی سوریا كەوتوەتە ژێر كۆنتڕۆڵی گروپە چەكدارەكان، لەوانە گروپی تەحریر ئەلشام و گروپە چەكدارەكانی ئۆپۆزسیۆن، ئەو ناوچانەی كۆنتڕۆڵیان كردوە نزیكەی حەوت ملیۆن كەسی تیادا دەژین، لەنێویاندا دانیشتوانی حەلەب كە زیاتر لە دو ملیۆن.

نوێنەری نەتەوە یەكگرتوەكان رایگەیاند: بەبێ پرۆسەیەكی سیاسی باوڕپێكراو لە سوریا ئەم ڕێبازەی بەڕێوەبردنی ئێستای ئەو وڵاتە كارەساتی لێدەكەوێتەوە.

پێدەرسن هۆشداریدا لەوەی سوریا ڕوبەڕوی مەترسییەكی گەورەی دابەشبون و تێكچون و لەناوچونی زیاتر ببێتەوە، نوێنەرەكەی نەتەوە یەكگرتووەكان داوای لە ئەكتەرە سەرەكییەكانی سوریا و نێودەوڵەتی كرد كە بەپەلە بڕیارێكی سیاسی بدەن، لە كۆتاییدا دوپاتیكردەوە كە تەنها پابەندبونێكی یەكگرتو و بەردەوام بە كەمكردنەوەی پەرەسەندن و گفتوگۆی سیاسی دەتوانێت ئازارەكانی گەلانی سوریا دوربخاتەوە لە كارەسات.

. بابه‌تی هاوبه‌ش

نرخی دراوه‌كان

100 دۆلار
150,800 دینار
100 یۆرۆ
166,900 دینار
100 پاوه‌ند
188,800 دینار
100 لیره‌
3300 دینار
100 تمه‌ن
7.100.000 دینار