لە هەشتەمین ڕۆژی ئۆپەراسیۆنی “رێگریكردن لە دوژمنكاری" هێزەكانی ئۆپۆزسیۆنی سوریا ڕایانگەیاند، شارۆچكە و شوێنی سەربازیی زیاتریان لەگوندەوارەكانی پارێزگای حەما كۆنتڕۆڵكردووە، بەمەش لە شاری حەما نزیكبوونەتەوە، و هاوكات وەزارەتی دەرەوەی ڕوسیا هاوسۆزی خۆی لەگەڵ گەل و سەركردایەتی سووریا دووپاتكردەوە.
لە لایەكی دیكەوە ئاژانسی هەواڵی فەرمی سوریا ڕایگەیاند، یەكە سەربازییەكانی سوپای سوریا چەكدارانی ئۆپۆزیسیۆنیان بە دووری 20 كیلۆمەتر لە شاری حەما دوورخستووەتەوە.
لەڕووی سیاسییەوە ئەنجومەنی ئاسایشی نێودەوڵەتی دانیشتنێكی سەبارەت بە پێشهاتەكانی سوریا ئەنجامدا، هاوكات عەباس عێراقچی وەزیری دەرەوەی ئێران ڕایگەیاند، وڵاتەكەی بیر لەوە دەكاتەوە هێز ڕەوانەی سوریا بكات ئەگەر دیمەشق داوای بكات.