ڕژێمی بەشار ئەسەد لە سووریا، لە ناوچەی غوتەی ژۆرهەڵات لە دیمەشقی پایتەخت، هەموو ئەو کەسانەی تەمەنیان لە نێوان ١٥-٤٧ ساڵیدایە و توانای هەڵگرتنی چەکیان هەیە دەستگیر دەکات.
بەپێی ئەو زانیارییەی لە سەرچاوەکانی ناوچەکەوە دەست ئاژانسی ئانادۆڵو کەوتووە، ڕژێمی ئەسەد لە ناوچەی غوتەی ژۆرهەڵات لە دیمەشقی پایتەخت، هەموو ئەو کەسانەی تەمەنیان لە نێوان ١٥-٤٧ ساڵیدایە و توانای هەڵگرتنی چەکیان هەیە دەستگیر دەکات، گەنجانی ناوچەکەش هەوڵی خۆ شاردنەوە دەدەن لە ڕژێم و هێزەکانی.
ئاماژە بەوەیش کرا کە نرخی خۆراک لە ناوچەکە زۆر گران بووە و کێشەی سووتەمەنی سەریهەڵداوە.
لە ٢١ی ئابی ٢٠١٣دا، ڕژێمی سووریا چەکی کیمیایی لە ناوچەی غوتەی ژۆرهەڵات بەکارهێنا کە لەلایەن ئۆپۆزسیۆنەوە کۆنترۆڵ کرابوو، بەو هۆیەشەوە هەزار و ٤٠٠ کەسی مەدەنی گیانیان لەدەستدابوو.