هـه‌واڵـه‌كـان وتــار بـه‌رنـامـه‌ درامـــا وه‌رزش ته‌كنه‌لۆجیا پـه‌یـوه‌نـدی ده‌ربــاره‌

لە کۆریای باشوور پارتەکانی ئۆپۆزسیۆن پێشنیارێک پێشکەش بە پەرلەمان دەکەن بۆ دوورخستنەوەی سەرۆکی وڵاتەکە یون سوک یۆل

پارتەکانی ئۆپۆزسیۆن لە کۆریای باشوور بڵاویانکردەوە بەهۆی ڕاگەیاندنی باری نائاسایی دوێنێ شەوەوە، پێشنیارێک پێشکەش بە پەرلەمان دەکەن بەمەبەستی دوورخستنەوەی سەرۆکی وڵاتەکە، یون سوک یۆل.

بەپێی هەواڵێکی یۆنهاپ، پارتەکانی ئۆپۆزسیۆن دەستیان بە هەڵمەتی دژ بە یون کردووە، کە دوێنێ بە شێوەیەکی چاوەڕواننەکراو باری نائاسایی لە وڵاتەکە ڕاگەیاند.

پارتەکانی ئۆپۆزسیۆن لە وڵاتەکە ڕایانگەیاند بەمەبەستی دوورخستنەوەی یون ئەمڕۆ پێشنیارێک پێشکەش بە پەرلەمان دەکەن.

چاوەڕوان دەکرێت لەم هەفتەیەدا دەنگ لەسەر پێشنیارەکە بدرێت.

پارتی دیموکرات (DP)، کە یەکێکە لە پارتەکانی ئۆپۆزسیۆن، داوای لە یون کردبوو دەستلەکاربکێشێتەوە.

ئاماژە بەوەیش کراوە کە ڕاوێژکارانی باڵای یون نامەی دەستلەکارکێشانەوەیان پێشکەش کردووە.

. بابه‌تی هاوبه‌ش

نرخی دراوه‌كان

100 دۆلار
150,800 دینار
100 یۆرۆ
166,900 دینار
100 پاوه‌ند
188,800 دینار
100 لیره‌
3300 دینار
100 تمه‌ن
7.100.000 دینار