ئه‌مڕۆ ئه‌نجومه‌نى نوێنه‌زانى عێراق به ئاماده‌بونی محه‌مه‌د شیاع سودانی، سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق كۆده‌بێته‌وه، له به‌رنامه‌ى كارى كۆبوونه‌وه‌كه‌ش دا هاتووه پرۆژه یاسای ده‌زگای هه‌واڵگری نیشتمانی له‌لایه‌ن لیژنه‌ی ئاسایش و به‌رگری ده‌خرێته ده‌نگدانه‌وه.
به گوێره‌ى كارنامه‌ى دانیشتنی ئه‌مڕۆ ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق كه ته‌وه‌ره‌ى یه‌كه‌م به میوانداری محه‌مه‌د شیا سودانی، سه‌رۆكوه‌زیرانی عێراق به رێوه ده‌چێت، كه له‌سه‌ر داوای خۆی، بۆ تاوتوێكردنی كۆمه‌ڵێك بابه‌ت كه كاریگه‌رییان له‌سه‌ر ڕه‌وتی كاری حكومه‌ت هه‌یه.
هه‌ر به‌گوێره‌ی كارنامه‌ی كۆبونه‌وه‌كه،له ته‌وه‌ری دوه‌مدا ده‌نگ ده‌درێت له‌سه‌ر پرۆژه یاسای ده‌زگای هه‌واڵگری نیشتمانی كه له‌لایه‌ن لیژنه‌ی ئاسایش و به‌رگری ئاماده‌كراوه.
هه‌وه‌رها ته‌وه‌ره‌ى دیكه‌ی كۆبونه‌وه‌كه، تایبه‌ته به ده‌نگدان له‌سه‌ر هه‌مواری یه‌كه‌می مادده‌ی پێنجه‌می یاسای پاسپۆرت, ته‌وه‌ره‌ى دیكه‌ی كۆبونه‌وه‌كه، تایبه‌ته به ده‌نگدان له‌سه‌ر هه‌مواری یه‌كه‌می مادده‌ی پێنجه‌می یاسای پاسپۆرت ژماره‌ی (32)ـی ساڵی 2015.
له كۆتاییدا خوێندنه‌وه‌ی دووه‌م بۆ هه‌مواری یه‌كه‌می پرۆژه یاسای ژماره‌ی (13)ی ساڵی 2023ـی تایبه‌ت به بودجه‌ی گشتیی عێراق بۆ ساڵانی 2023 - 2024 - 2025ده‌كرێت، كه له‌لایه‌ن لیژنه‌ی دارایی په‌رله‌مانه‌وه پێشكه‌ش كراوه.