ھێزە چەکدارەکانی ئۆپۆزسیۆنی سووریا، ١٨ گوند و شارۆچکەیان سەربە پارێزگای حەما ناوەڕاستی ئەو وڵاتە کۆنترۆڵکردووە و لەئێستادا، شەش کیلۆمەتر لە شاری حەما سەنتەری پارێزگاکە دوورن.
ماوەی حەوت ڕۆژە شەڕ و پێکدادانەکانی نێوان ھێزەکانی ڕژێم و ھێزە چەکدارەکانی ئۆپۆزسیۆن بەسەرکردایەتی "دەستەی تەحریر شام" بەردەوامە.
بەپێی ئەو زانیارییانەی کە دەستی پەیامنێرانی ئاژانسی ئانادۆڵو کەتوون، ھێزە چەکدارەکانی ئۆپۆزسیۆن لە سێ میحوەرەوە بەرەو شاری حەما پێشڕەویی دەکەن و لەئێستادا، شەش کیلۆمەتر لە شاری حەما سەنتەری پارێزگاکە دوورن.
ھاوکات چەند سەرچاوەیەکی خۆجێی بە ئاژانسی ئانادۆڵویان ڕایانگەیاند کە ڕژێمی سووریا لە شاری حەما دەستی کردووە بە چۆڵکردنی بانکەکان.