هه‌رچه‌نده حكومه‌تى عێراق بڕیى 761 ملیار دیناریان بۆ موچه‌ى فه‌رمانبه‌رانى هه‌رێمى كوردستانیان ره‌وانه كردوه، به‌ڵام حكومه‌تى ماوه‌به‌سه‌رچووى هه‌رێم ده‌ستى به‌سه‌ر دا گرتووه وئاماده نیه لیستى موچه بڵاوبكاته‌وه.
ماوه‌ى سێ رۆژه وه‌زاره‌تى دارایى عێراق گوژمه‌ى 761 ملیار دینارى خستووه‌ته سه‌ر هه‌ژمارى بانكى وه‌زاره‌تى دارایى وئابوورى هه‌رێمى كوردستان، به‌ڵام وه‌زاره‌تى دارایى له‌لایه‌ن سه‌رۆكایه‌تى ئه‌نجومه‌نى وه‌زیرانى هه‌رێم ئاگاداركراونه‌ته‌وه كه ئه‌و بڕه پاره‌یه وه‌رنه‌گرن، هه‌تا به‌غدا بڕێكى دیكه ره‌وانه بكات و كورتهێنانى موچه پێ پڕ بكه‌نه‌وه به‌بێ ئه‌وه‌ى حكومه‌تى ماوه‌به‌سه‌رچوو به داهاتى ناوخۆ ئه‌و كورتهێنانه پڕ بكاته‌وه وقه‌یرانى موچه رابگرێت.
ماوه‌ى دوو مانگه حكومه‌تى ماوه‌به‌سه‌رچوو نه‌یتوانیوه موچه‌ى مانگى 10ى فه‌رمانبه‌رانى هه‌رێم دابین بكات وبه‌رده‌وامیشه له‌دروستكردنى كێشه بۆ موچه‌خۆران له‌گه‌ڵ حكومه‌تى ناوه‌ندى وپابه‌ندى بڕیاره‌كانى دادگاى فیدراڵى نابێت.
له‌لایه‌كى دیكه‌وه حكومه‌تى ماوه‌به‌سه‌رچووى هه‌رێم ئاماده‌نیه داهاتى ناوخۆیى نه‌وتى ونانه‌وتى راده‌ستى حكومه‌تى عێراقى بكات كه ته‌یف سامى وه‌زیرى دارایى عێراق به‌فه‌رمى داواى داهاتى نانه‌وتى 5 مانگى ئه‌م ساڵى له‌حكومه‌تى ماوه‌به‌سه‌رچووى هه‌رێم كردوه وتا ئێستاش هه‌رێم ئاماده‌نیه داهاته‌كانى راده‌ست بكات وئاماده‌ش نیه ئه‌و داهاته بۆ رێكخستنى كورتهێنانى موچه دابین بكات كه‌مانگانه ده‌كاته 75 بۆ 85 ملیار دینار.