پێشکەشکاری بەرنامەی نیهانی كهناڵی ئاسمانی سپێده وەک تاکە میدیاکارێکی ئافرەت لە شانشینی بەریتانیا خەڵاتکرا.
ڤیان مهحمود پێشکەشکاری بەرنامەی نیهانی كهناڵی ئاسمانی سپێده ڕایگهیاند: وەرگرتنی خەڵاتەکە لەپای پێشکەشکردنی بەرنامەی نیهان، ئەو نوێگەریی و هۆشیارییەی لەنێو بەرنامەکە دەبینرێت، ئامانجەکە پێویستە لەکاتی بەخشین شکۆی هەژاران وەک هەمیشە بەرز ڕابگیریت.
ئاماژهی بهوهشكرد، لەو بەرنامەیەدا نەخێرخواز وە نە لایەنی خێر پێکراو دەرناکەوێت بەدروشمی ئەگەر بە دەستی راستت بەخشیت با دەستی چەپت پێی نەزانێت.
باسی لهوهشكرد، ئێستا بەرنامەی نیهان بووە بە پرۆژەیەکی گەورەی مانگانە زیاتر لە هەزار قوتابی زانکۆو پەیمانگا لە تەواوی هەرێمی کوردستان هاوکاری دەکرێت،کە پێویستیانە، ئەو هاوکارییە لەڕێگەی چەکی بانکیەوە خۆیان دەچن وەریدەگرن.
زیاتر ووتی: رێوڕەسمەکە بەبۆنەی 10 ساڵەی دامەزراندنی دامەزراوەی کام فیلمینگ پرۆدەکشن بە میوانداری 350 کەسایەتی لە ئەمەریکا، ئەوروپا، ئەسکەندەنافیا و بەریتانیا و هەرێمی کوردستان بۆیەکمجارە ئیڤێنتێکی لەو شێوە بەو فراوانیە بەڕێوەبچێت.