هـه‌واڵـه‌كـان وتــار بـه‌رنـامـه‌ درامـــا وه‌رزش ته‌كنه‌لۆجیا پـه‌یـوه‌نـدی ده‌ربــاره‌

وەزارەتی ناوخۆی عێراق: ئامادەین بۆ هەر بارودۆخێكی نائاسایی

وتەبێژی وەزارەتی ناوخۆی عێراق ڕایگەیاند: سنوورەكانی عێراق بەتەواوی پارێزراون، هەروەها پێویستیان بە هاوكاری دەرەوە نییە، هەروەها فەرماندەی هێزەكانی سنوریش دەڵێت، "هەمو لایەك دڵنیا دەكەینەوە كە هیچ ترسێك لەسەر سنورەكانمان نیە و ئامادەین بۆ هەر بارودۆخێكی نائاسایی".

میقداد میری، وتەبێژی وەزارەتی ناوخۆی عێراق ئەمڕۆ دوو شەممە ڕایگەیاند: سنوری عێراق لە دیوی سوریاوە بە تەواوی لە ڕێگەی دو فیڕقە لە فەرماندەیی هێزە سنورییەكانەوە پارێزراوە، ئەمە جگە لە پاڵپشتی سوپا و هێزەكانی كۆكردنەوەی جەماوەری، هەروەها وەزارتی ناوخۆی چەند یەكەیەكی لەبەشەكانی وڵامدانەوەی خێرا و پۆلسی فیدڕاڵی بۆ ئەو ناوچانە ناردوە.

ئاماژەی بەوەشكرد: "سێ هەزار و 813 كیلۆمەتری سنوری عێراق پارێزراوە و سنورەكان لەگەڵ سوریا لە باقی سنورەكانی وڵاتانی دراوسێ پارێزراوترە، هەربۆیە بەهیچ شێوەیەك ناتواندرێت ئەو سنورانە ببڕدرێت، ئەوەش بەهۆی ئەو ئامادەكاریانەی كە كراون".

میقداد میری باسی لەوەشكرد: "سنورەكانی عێراق لە ئێستادا باشترینن، دوو ساڵ لەمەوبەریش وەزارەتی ناوخۆ كاریكرد بۆ بەهێزكردنی ئاسایشی سنورەكان لەگەڵ وڵاتانی دراوسێ و پێویستمان بەهاوكاری لە دەرەوەی وڵات نیە".

. بابه‌تی هاوبه‌ش
  • حكومەتی عێراق بەشی دووەمی دەرچوانی بەشە پزیشكیەكان دادەمەزرێنێت

    حكومەتی عێراق بەشی دووەمی دەرچوابەپێی ڕاگەیەندراوێكی وەزارەتی تەندروستی عیراق، بەشی دووەمی دەرچوانی بەشە پزیشكییەكان دادەمەزرێن كە ژمارەیان زیاتر لە شەش هەزار دەرچووە. بەپێی زانیارییەكان ، ئەو دەرچوانە دەگرێتەوە كە لە ساڵی 2023دا بەشە پزیشكییەكانیان

  • عێراق .. ئه‌مڕۆ سودانی سه‌ردانی بریتانیا ده‌كات

    محه‌مه‌د شیاع سودانی، سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق ئه‌مڕۆ له‌ وه‌ڵامی بانگهێشتێكی فه‌رمی سه‌رۆك وه‌زیرانی بریتانیادا سه‌ردانی ئه‌و وڵاته‌ ده‌كات، له‌گه‌ڵ هه‌ریه‌كه‌ له‌ پادشای بریتانیا، سه‌رۆك وه‌زیران و به‌رپرسانی دیكه‌ی ئه‌و وڵاته‌ كۆده‌بێته‌وه‌. نوسینگ

  • عێراق پێشوازى له‌ 191 خێزانى گه‌ڕاوه‌ى كه‌مپى هوڵ له‌سوریا ده‌كات

    سه‌رچاوه‌یه‌كى ئه‌منى عێراقى ئاشكرایده‌كات: دوێنێ 191 خێزانى كه‌مپى هوڵ له‌سوریا بۆ پارێزگاى نه‌ینه‌وا گه‌ڕاونه‌ته‌وه‌. سه‌رچاوه‌ ئه‌منییه‌كه‌ بۆ میدیاكانى عێراق رایگه‌یاندوه‌: به‌هه‌ماهه‌نگى ئه‌منى له‌نێوان وه‌زاره‌تى كۆچ وكۆچبه‌ران وهێزه‌كانى سوری

نرخی دراوه‌كان

100 دۆلار
150,800 دینار
100 یۆرۆ
166,900 دینار
100 پاوه‌ند
188,800 دینار
100 لیره‌
3300 دینار
100 تمه‌ن
7.100.000 دینار