بریاره ئه‌مرۆ ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق كۆبونه‌وه‌ی ئاسایی خۆی ئه‌نجامده‌دات وتاوتوێ سێ پرۆژه یاسا بكات كه مشتومڕى سیاسى زۆرى له‌سه‌ره.
خشته‌ی به‌رنامه‌ی كاری كۆبونه‌وه‌ى په‌رله‌مان پێنج بڕگه له‌خۆده‌گرێت كه‌گرنگترینیان ده‌نگدانه له‌سه‌ر یاسای باری كه‌سێتی وگه‌ڕاندنه‌وه‌ی موڵك وماڵی زه‌وتكراو بۆ خاوه‌نه ڕه‌سه‌نه‌كانیان ویاسای لێبوردنی گشتیه.
به‌گوێره‌ی كارنامه‌ی دانیشتنی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانى عێراق كه‌بڕیاره ئه‌مرۆ به‌رێوه‌بچێت گرنگترین خاڵه‌كانی كارنامه‌ى دانیشتن بریتین له‌و یاسایانه‌ى كه مشت‌ومڕ و ناكۆكی زۆریان له‌سه‌ره وه‌ك "یاسای باری كه‌سێتی كه‌شیعه‌كان خۆیان به‌خاوه‌نى ده‌زانن، گه‌ڕاندنه‌وه‌ی موڵك وماڵی زه‌وتكراو بۆ خاوه‌نه‌كانیان كه لایه‌نه كوردییه‌كان پێشكشیان كردووه به‌پێى ئه‌وه‌ى زۆربه‌ى ئه‌و زه‌ویانه‌ى له‌ناوچه دابڕاوه‌كان داگیركراوه زه‌وى كورده‌كانه، هه‌روه‌ها هه‌مواری دوه‌می یاسای لێبوردنی گشتی كه‌سونه‌كان پێشكه‌شیانتكردووه ئه‌وه‌یش به‌پێى ئه‌وه‌ى زۆربه‌ى زیندانییه‌كان سونه وسه‌ركرده‌كانی سوننه‌ن.