ده‌سته‌ی ئاماری توركیا ئه‌مڕۆ شه‌ممه ڕایگه‌یاند: عێراق له پله‌ی چواره‌می ئه‌و وڵاتانه بووه كه له مانگی تشرینی یه‌كه‌می ئه‌مساڵ زۆرترین هاورده‌یان له توركیاوه كردوه، هه‌روه‌ها هه‌نارده‌كردنى وڵاته‌كه‌ش به ڕێژه‌ی 3.1% به‌رزبووه‌ته‌وه.
ده‌سته‌ی ئاماری توركیا له ڕاپۆرته‌كه‌یدا بڵاویكرده‌وه، له مانگی 10ی ئه‌مساڵ هه‌نارده‌كردنمان به به‌هاى 23 ملیار و 500 ملیۆن دۆلار بووه، كه به‌ڕێژه‌ی 3.1% زیادیكردوه، هاورده‌كردنیش 29 ملیار و 409 ملیۆن دۆلار بووه و وه‌ك خۆی ماوه‌ته‌وه به به‌راورد به‌هه‌مان مانگی ساڵى پار.
ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد، ئه‌ڵمانیا وڵاتی هاوبه‌شی سه‌ره‌كییه بۆ هه‌نارده‌كردن به بڕی یه‌ك ملیار و 795 ملیۆن دۆلار، له دوای ئه‌ویش ئه‌مریكا به یه‌ك ملیار و 562 ملیۆن دۆلار و به‌ریتانیا به یه‌ك ملیار و 294 ملیۆن دۆلار.
ئه‌وه‌شیخستۆته‌ڕوو، عێراق به ملیارێك و 236 ملیۆن دۆلار پله‌ی چواره‌می به‌ده‌ستهێناوه.
عێراق زۆربه‌ی كاڵا و كه‌لوپه‌لی خۆراكى له وڵاتانی دراوسێ و به‌تایبه‌ت توركیا و ئێرانه‌وه هاورده ده‌كات.