هـه‌واڵـه‌كـان وتــار بـه‌رنـامـه‌ درامـــا وه‌رزش ته‌كنه‌لۆجیا پـه‌یـوه‌نـدی ده‌ربــاره‌

ئه‌و پزیشكەی له‌ زانكۆی گه‌رمیان فه‌سڵكرا له‌ به‌ریتانیا ده‌رمانێكی دۆزییه‌وە و خەڵاتكرا

ئه‌و دكتۆره‌ی كه‌ پێشتر له‌ زانكۆی گه‌رمیان مامۆستا بوو به‌ڵام له‌لایه‌ن زانكۆكه‌وه‌ فه‌سڵكرا؛ له‌ به‌ریتانیا ده‌رمانێكی دۆزیوه‌ته‌وه‌ كه‌ وه‌ك خۆی ده‌ڵێت، ئومێد دەکرێت ببێتە جێگرەوەی ئەنتیبایۆتیک دژ بەو میکرۆبانەی کە بەرگرییان دژی دەرمانەکان پەیداکردووە.

حه‌سه‌ن محه‌مه‌د، پزیشك و مامۆستا له‌ زانكۆی نۆتینگهام كه‌ پێشتر له‌ زانكۆی گه‌رمیان مامۆستا بوو؛ ڕایگه‌یاندووه‌، شوکور بۆ خوا، یەک ملیۆن پاوەند بەخشرا پێمان (بۆ کۆمپانیاکەمان) بۆ پێشخستنی ئەو پێکهاتە (دەرمانە) کە دروستمان کردووە وە لە ساڵی داهاتودا لە مرۆڤ تاقیدەکرێتەوە و پشت بە خوا ئومێد دەکرێت ببێتە جێگرەوەی ئەنتیبایۆتیک دژ بەو میکرۆبانەی کە بەرگرییان دژی دەرمانەکان پەیداکردووە.دكتۆر حه‌سه‌ن محه‌مه‌د ده‌ڵێت، هه‌روه‌ها لەماوەی چوار ساڵی ڕابردووی کارکردنمان بۆ زانکۆی نۆتنگهامی بریتانی، شوکور بۆ اللە قۆناغێکی باشمان بڕی لە پرۆژەی دروستکردنی نمونەی جگەری دەستکرد کە لە تاقیکردنەوە دەرمانییەکاندا بەکاردەهێنرێت.

ئەو پزیشكە دەڵێت : لە ئێستادا وەک پسپۆری بەرگری لەش لە کۆمپانیای سێنتۆری پێراپیوتیکس Centauri Therapeutics Limited کاری توێژینەوە لە پرۆژەیەکی ناوازەدا دەکەم کە 24 ملیۆن پاوەنی بریتانی بۆ تەرخانکراوە بۆ داهێنانی دەرمانێکی نوێی دژ بەکتریاکانی AMR کە بەرگریان پەیداکردووە بەرامبەر دەرمانی ئەنتیبایۆتیک کە هەڕەشەیەکی مەترسیدارن بۆ تەندروستی جیهانی، ئەو دەرمانە نوێیەی ئێمە سەرکەوتوو بووە لە ئاژەڵ و گەیشتوەتە قۆناغی تاقیکردنەوە کلینیکەڵ ترایڵ کە لە داهاتوودا لەسەر مرۆڤی خۆبەخش تاقیدەکرێتەوە.

ناوبراو وتیشی: "ئێمە سەڵماندومانە کە لە ڕێگەی هاندانی بەرگری لەشەوە کاری خۆی دەکا" هه‌روه‌ها راشیگه‌یاندووه‌، ئۆمێدمان زۆرە کە ئەم دەرمانە لە مرۆڤدا سەرکەوتن بەدەست بهێنێ و ببێتە مایەی کەمکردنەوەی مەترسییەکانی AMR و سودێکی کاریگەری هەبێ بۆ نەخۆشە بەتەمەنەکان و ئەونەخۆشانەی کە نەخۆشی دریژخایەنیان هەیە بەرانبەر ئەو میکرۆبانەی کە ئەنتیبایۆتیک دەسەوسانە لەناوبردنیان.

. بابه‌تی هاوبه‌ش

نرخی دراوه‌كان

100 دۆلار
150,800 دینار
100 یۆرۆ
166,900 دینار
100 پاوه‌ند
188,800 دینار
100 لیره‌
3300 دینار
100 تمه‌ن
7.100.000 دینار