كۆمپانیاى غازى نیشتیمانى ئێرانى بڵاویكرده‌وه: ئێران پابه‌نده به هه‌نارده‌كردنى غاز بۆ عێراق به‌پێى ئه‌و پلانه‌ى كه‌پێشتر رێككه‌وتنیان له‌سه‌ركردوه.
غولام ره‌زا كۆشكى، سه‌رۆكى سه‌نته‌رى چاودێرى كارگێرى غازى ئێران بۆ ئاژانسى ئێرنا رایگه‌یاندوه: له‌دوو خاڵى باشوور و رۆژئاواى وڵات، غازى وڵاته‌كه‌مان بۆ عێراق هه‌نارده ده‌كرێت، قه‌باره‌كه‌شى به‌پێى پێویستى عێراقه، له‌شه‌ش مانگی یه‌كه‌می ساڵدا زیاتره و له‌شه‌ش مانگی دوه‌می ساڵدا كه‌میكردوه، هه‌روه‌ها به ڕه‌زامه‌ندی هه‌ردولا.
كۆشكى راشیگه‌یاندوه: به‌پێى رێككه‌وتنى نێوان تاران وبه‌غدا، له‌مانگى تشرینى دووه‌مى ئه‌مساڵ یه‌كێك له‌خاڵه‌كان هه‌نارده‌كردن راگیراوه له‌پێناو ئه‌نجامدانى چاكسازى تێیدا، وپابه‌ندییه‌كانى تاران له‌رێگه‌ى خاڵى دووه‌مه‌وه به‌رده‌وامه.
بۆ كارپێكردنى وێستگه‌كانى كاره‌با حكومه‌تى عێراق پشت به غازى ئێران ده‌به‌ستێت، و بریاره بۆ پێنج ساڵى داهاتوو رێككه‌وتنى نێوان عێراق وئێران له‌باره‌ى هه‌نارده‌ى غاز به‌رده‌وام بێت.