بۆ مه‌به‌ستى چاره‌سه‌ركردنى قه‌یرانى مووچه‌ى هه‌رێم، ئه‌مڕۆ سه‌رۆك فراكسیونه كوردستانییه‌كان له‌گه‌ڵ جێگرى سه‌رۆكى په‌رله‌مانى عێراق سه‌ردانی سه‌رۆكی دادگای فیدڕاڵیان كرد له به‌غداو له‌لایه‌ن دادوه‌ر جاسم عمیری سه‌رۆكی دادگاكه‌وه به‌سوپاسه‌وه پێشوازییان لێكرا.
د.جه‌مال كۆچه‌ر سه‌رۆكى فراكسیۆنى یه‌كگرتوو له په‌رله‌مانى عێراق به سپێده‌ى راگه‌یاند: له كۆبوونه‌وه‌كه‌دا باس له قه‌یرانى مووچه‌ى مووچه‌خۆرانى هه‌رێمى كوردستان كرا كه ماوه‌ی دوو مانگه مووچه‌یان وه‌رنه‌گرتوه، ئه‌مه‌ش پێچه‌وانه‌ی بڕیاری دادگای فیدڕاڵییه.
د.جه‌مال كۆچه‌ر كه هاوكات ئه‌ندامى لیژنه‌ى دارایى ئه‌نجومه‌نى نوێنه‌رانى عێراقیشه وتى: له كۆبوونه‌وه‌كه‌دا دوو پێشنیار خرانه‌ڕوو بۆ چاره‌سه‌ركردنى قه‌یرانى مووچه‌ى مووچه‌خۆرانى هه‌رێمى كوردستان.
د.جه‌مال كۆچه‌ر وتى: یه‌كێك له پێشنیاره‌كان ئه‌وه‌یه كه سه‌رۆكى دادگاى فیدڕاڵى خۆى قسه له‌گه‌ڵ وه‌زیرى دارایى عێراق بكات و قه‌یرانى مووچه‌ى مووچه‌خۆرانى هه‌رێم چاره‌سه‌ر بكات.
هه‌روه‌ها پێشنیارى دووه‌میش ئه‌وه‌یه: بۆ چاره‌سه‌ركردنى قه‌یرانى مووچه‌ى مووچه‌خۆرانى هه‌رێم، كۆبوونه‌وه‌یه‌ك سازبكرێت له نێوان سه‌رۆكى دادگاى فیدڕاڵى عێراق و سه‌رۆك وه‌زیرانى عێراق و سه‌رۆك وه‌زیرانى هه‌رێمى كوردستان و وه‌زیرى دارایى عێراق، تا به‌ته‌واوه‌تى ئه‌و قه‌یرانه چاره‌سه‌ر بكرێت.