به‌رێوه‌به‌رایه‌تی گشتی حه‌ج و عومڕه‌ی هه‌رێم هۆشدارى ده‌داته كۆمپانیاكانى حه‌ج و عومڕه كه جگه له گه‌شتى شاره پیرۆزه‌كانى مه‌كه‌و مه‌دینه گه‌شتى شوێنى تر بۆ گه‌شتیاران ڕێك نه‌خه‌ن.
له ڕاگه‌یه‌ندراوێكى به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تى حه‌ج و عومڕه‌ى هه‌رێم هاتووه: له پێناو پاراستنی به‌رژه‌وه‌ندی گشتی و به‌ها پیرۆزه‌كانی ئایینی پیرۆزی ئیسلام و به‌لارێدا نه‌بردنی پرۆسه‌ی عومڕه و پاراستنی شكۆی ئه‌و گه‌شته ئیمانیه هۆشداری ده‌ده‌ینه هه‌موو ئه‌و كۆمپانیایانه‌ی كه مۆڵه‌تی فه‌رمییان له به‌رێوه‌به‌رایه‌تی گشتی حه‌ج و عومڕه وه‌رگرتووه نابێت به هیچ شێوه‌یه‌ك گه‌شتی شاره‌كانی (تائف و ته‌بوك و ناوچه‌كانی دیكه و سه‌ر كه‌ناراوه‌كانی جه‌دده) به عومڕه‌كاران بكه‌ن ، یاخود وه‌كو ریكلام بانگه‌شه‌ی بۆ بكه‌ن ، چونكه ده‌چێته ده‌ره‌وه‌ی ئه‌و گه‌شته ئیمانییه‌ی كه عومڕه‌كاران ده‌یانه‌وێت زیاتر له شوێنه پیرۆزكان بمێننه‌وه.