بریاره ئه‌مرۆ ئه‌نجامى هه‌ڵبژاردنه‌كانى په‌رله‌مانى كوردستان په‌سه‌ند بكرێت و بۆ سه‌رۆكایه‌تى هه‌رێمى كوردستان بنێردرێت.
به‌هۆى به‌رێوه‌چوونى پرۆسه‌ى سه‌رژمێرى و قه‌ده‌غه‌كردنى هاتووچۆ له‌هه‌رێمى كوردستان، پرسى په‌سه‌ندكردنى ئه‌نجامه‌كانى هه‌ڵبژاردنى په‌رله‌مانى كوردستان دواكه‌وت، وبریاره ئه‌مرۆش له‌لایه‌ن ده‌سته‌ى هه‌ڵبژاردنه‌كانى هه‌رێم، ئه‌نجامه‌كانى هه‌ڵبژاردن و ناوى په‌رله‌مانتاران په‌سه‌ند بكرێن و بۆ سه‌رۆكایه‌تى هه‌رێم ره‌وانه بكرێت.
دواى په‌سه‌ندكردنى ئه‌نجامه‌كانى هه‌ڵبژاردنه‌كان، به‌پێى په‌یره‌وى ناوخۆى په‌رله‌مانى كوردستان، پێویسته سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان له‌ماوه‌ى 10 رۆژ دا داوا له‌په‌رله‌مانتارانى خولى نوێ بكات بۆ ئه‌نجامدانى یه‌كه‌م كۆبونه‌وه.
هه‌رچه‌نده مانگێك زیاتر به‌سه‌ر هه‌ڵبژاردنه‌كانى په‌رله‌مانى كوردستان دا تێپه‌ڕیوه به‌ڵام تائێستا هیچ هه‌نگاوێك بۆ پێكهێنانى حكومه‌تى نوێى هه‌رێم نه‌نراوه و بریاره ئه‌مرۆ ئه‌نجامه‌كانى هه‌ڵبژاردن په‌سه‌ند بكرێن و دواتر رێكارى دیكه‌ى بۆ ئه‌و مه‌به‌سته ده‌ست پێ بكه‌ن.