ئەمینداری گشتی یەکگرتوو لە ساڵ رۆژی شەهیدكردینی دکتۆر مەلا هوشیار اسماعیل رایدەگەیەنێت: دەستی ئەو تاوانبارانە بەبڕینچێ کە ئەو تاوانەیان کردو و ڕیشەی ئەوانەش لە بنبێت کە پلانی واگڵاو دائەڕێژن.
مامۆستا سەلاحەدین محەممەد بەهائەدین ئەمینداری گشتی یەکگرتووی ئیسلامیی كوردستان رایدەگەیەنێت،" ڕاستە ئێمە بێ ئەو پیاوە خەسارەتمانکرد، زانایان بێ ئەویان پێوە دەرکەوت و کەسوکارو بنەماڵەی بەڕێزی کەسێکی نازداریان لە دەستداو کاکە ئەحمەدی کوڕی و خوشکەکانی و دایکیان بێنازیان تووشهات، بەڵام بێ گومان خۆی بە ئاواتی خۆی گەیشت و زووتر لە هەموومان گەیشتەوە بەکاروانی شەهیدانی ڕێگەی خودا، دەک هەزارجار لەو پیرۆزبێ، دەستی ئەو تاوانبارانەش بەبڕینچێ کە ئەو تاوانەیان کردوو ڕیشەی ئەوانەش لە بنبێت کە پلانی واگڵاو دائەڕێژن و لە پشت کوژاندنەوەی چراو داهێنانی تاریکیەوەن .. (وَاللَّهُ مُتِمُّ نُورِهِ وَلَوْ كَرِهَ الْكَافِرُونَ)
لەڕۆژێکی وەک ئەمڕۆدا، لە شەوێکی پایزی 2016 ی هەولێردا، دەستی چڵکنی تاوان گەیشتە گیانی پاکی زانایەکی هەڵکەوتوو بانگخوازێکی گەنجی سەرکەوتووی ئەو شارە دێرینە (دکتۆر مەلا هوشیار اسماعیل )و بە پلەی باڵای شەهیدی گەیاند ..