هـه‌واڵـه‌كـان وتــار بـه‌رنـامـه‌ درامـــا وه‌رزش ته‌كنه‌لۆجیا پـه‌یـوه‌نـدی ده‌ربــاره‌

ئەمینداری گشتی یەکگرتوو لەوڵاتی ئەندەنوسیا بەشداریکرد لەکۆتا کۆبونەوەی (دیداری دادگەری و دیمۆکراسی - JDF)

ئەمڕۆ پێنج شەممە ٢١/١١/٢٠٢٤، بەڕێز مامۆستا سەلاحەدین محەممەد بەهائەدین ئەمینداری گشتی یەکگرتووی ئیسلامیی كوردستان بەهاوەڵی بەڕێز د. موسەننا ئەمین ئەندامی سەرکردایەتی و بەرپرسی پەیوەندیەکانی دەرەوەی یەکگرتوو، بەشداری کرد لە کۆتا کۆبونەوەی (دیداری دادگەری و دیمۆکراسی - JDF) دا کرد.
 
کۆبونەوەکە لە دورگەی (لۆمبۆک) لە ولاتی (ئەندەنوسیا) بە ئامادەبونی زیاتر لە 20 حزب و ڕێکخراو بەڕێووەچوو، لە دوو دانیشتندا کە تاوەکو کاتژمێر پێنجی ئیوارەی خایاند، ئێستا و ئایندەی ڕێکخراوەکە تاوتوێ کرا و پلانی کاری ئایندە دیاری کرا.
 
هەروەها لە کۆبونەوەکەدا جەختکرایەوە لەسەر بنەما هاوبەشەکانی کار و چۆنیەتی دەستکردن بە گفتۆگۆی ڕاستەوخۆ و ئامانجدار لەگەڵ ڕێکخراوە نێودەوڵەتیەکان و دەزگا پەیوەندیدارەکانی یوئین و یەکێتیە جیهانی و هەرێمایەتیەکانی پەرلەمانەکان و ڕێکخراوەکانی بواری ماف و دادگەری و دیمۆکراسی.
 
لە کۆتاییدا رێککەوتن لەسەر (راگەیەندراوی جاکارتا - إعلان جاکارتا ) کە لەم ڕۆژانەدا دەخرێتە بەردەست ڕای گشتی.
 

. بابه‌تی هاوبه‌ش

نرخی دراوه‌كان

100 دۆلار
150,800 دینار
100 یۆرۆ
166,900 دینار
100 پاوه‌ند
188,800 دینار
100 لیره‌
3300 دینار
100 تمه‌ن
7.100.000 دینار