له‌كاتێكدا هێشتا موچه‌ى مانگى 10ى فه‌رمانبه‌رانى هه‌رێم له‌به‌غداوه نه‌هاتووه ودابه‌ش نه‌كراوه، حكومه‌تى ماوه‌به‌سه‌رچووى هه‌رێم داواى ئاماده‌كردنى لیستى موچه‌ى مانگى 11 ده‌كات بۆ ئه‌وه‌ى بۆ به‌غدا بنێردرێت.
خه‌ریكه مانگى 11 ته‌واو ده‌بێت، و تائێستا فه‌رمانبه‌رانى هه‌رێم موچه‌ى مانگى 10 وه‌رنه‌گرتووه و له‌چاوه‌ڕوانى به‌غدادان بۆ ناردنى پاره كه ماوه‌ى چه‌ند رۆژى رابردوو سه‌رۆك وه‌زیرانى عێراق بریاڕى داوه به خه‌رجكردنى و داواشى له وه‌زاره‌تى دارایى عێراق كردوه بریاره‌كه جێبه‌جێ بكرێت به‌ڵام تا ئێستا پاره‌كه بۆ هه‌رێم نه نێردراوه.
له‌ئێستا دا وه‌زاره‌تی دارایی وئابووری هه‌رێم سه‌رجه‌م وه‌زاره‌ته‌كانی ئاگاداركردووه‌ته‌وه به‌زووترین كات لیستی مووچه‌ی مانگی 11 یان بۆ بنێرن، بۆ ئه‌وه‌ی له‌نزیكترین كاتدا ئاماده بكرێت و بۆ وه‌زاره‌تی دارایی عێراق بنێردرێت.
پێشتریش محه‌ممه‌د شیاع سوودانی، سه‌رۆكوه‌زیرانی عێراق ڕه‌زامه‌ندی له‌سه‌ر چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌ی مووچه‌ی مانگه‌كانی 10 و 11 و 12 ده‌ربڕیوه، به‌ڵام ته‌یف سامى وه‌زیرى دارایى عێراق له‌ئێستا دا له‌ده‌ره‌وه‌ى وڵاته گواستنه‌وه‌ى پاره بۆ هه‌رێم دوا كه‌وتووه و چاوه‌ڕێ ده‌كرێت هه‌فته‌ى داهاتوو پاره بۆ هه‌رێم ره‌وانه بكرێت.