ئه‌مڕۆ پێنج شه‌ممه دوایین قۆناغی سه‌رژمێرى له‌عێراق وهه‌رێمى كوردستان به‌رێوه‌ده‌چێت، تیمه‌كان به‌گه‌ڕه‌ك وكۆڵانه‌كاندا ده‌گه‌ڕێن له‌و زانیاری وداتایانه دڵنیا ده‌بنه‌وه كه له‌قۆناغی یه‌كه‌مدا تۆمار كراون.
پڕۆسه‌كه به‌سێ قۆناغدا تێده‌په‌ڕێت، قۆناغی گه‌مارۆسازیی كه له 1ی تشرینی یه‌كه‌م به به‌شداری حه‌وت هه‌زار و 500 كارمه‌ند به‌ڕێوه‌چوو تیاییدا ژماره‌دانان بوو له‌سه‌ر باڵه‌خانه وخانووه‌كان، قۆناغی دووه‌م تۆماركردنی داتا و زانیارییه‌كان بوو، هه‌روه‌ها قۆناغی سێیه‌م بریتییه له‌دڵنیابوونه‌وه‌ی زانیارییه‌كان كه‌دوێنێ ده‌ستیپێكردوه وئه‌مرۆش به‌رده‌وام ده‌بێت.
له‌پڕۆسه‌كه‌دا جگه له‌هاووڵاتییان، هه‌روه‌ها هه‌موو ئه‌و شتانه تۆمار ده‌كرێن كه له‌ماڵه‌كاندا هه‌ن، هه‌ر بژمێرێكیش 120 خێزان تۆمار ده‌كات وماوه‌ی دوو ڕۆژیش به‌رده‌وام ده‌بێت.
ده‌سته‌ى ئامار وسیسته‌مى داتاى جوگرافى له‌وه‌زاره‌تى پلاندانانى عێراق رایگه‌یاندوه: بژمێره‌كان سێ جار سه‌ردانى هه‌ر ماڵێك ده‌كه‌ن بۆ ته‌واوكردن وپشت راستكردنى داتا و زانیارییه‌كانیان.
وه‌زاره‌تى پلاندانانى عێراق راشیگه‌یاندوه: دانانى به‌شێك له‌كه‌لوپه‌ل له‌نێو سیسته‌مى سه‌رژمێرى دا بۆ دیاریكردنى چینى كۆمه‌ڵگا ودۆخى ئابوورى وپێوانى ئاستى ژیان وهه‌ژار بۆ هه‌ر ناوچه‌یه‌ك كه‌بژمێره‌كان تێیدا داتاكان كۆده‌كه‌نه‌وه كه‌ره‌نگه ناوچه‌كه پێویستى به‌خزمه‌تگوزارى زیاتر هه‌بێت.
له‌ساڵی 1927 به‌دواوه به‌گشتی هه‌ر 10 ساڵ جارێك سه‌رژمێری له‌عێراق ئه‌نجامدراوه ودوایین سه‌رژمێریش له‌ساڵی 1997 به‌بێ به‌شداری هه‌رێم، له‌عێراق ئه‌نجامدرا.