بنەماڵەی شەهید د.وشیار اسماعیل رایدهگهیهنن كه رۆژی هەینی 22/11/2024 لە بەردەم مزگەوتی عمر بندیان و لەم شوێنەی د.وشیار اسماعیل لێی شەهیدکرا "گردبونەوەیەکی فراوانی جەماوەری ئەنجام دەدەین ..
بنەماڵەی شەهید د.وشیار اسماعیل لە بڵاوكراوەیەكدا رایدەگەیەنن."8 ساڵ تێپەردەبێت بەسەر تیرۆرکردنی شەهید د.وشیار اسماعیل و بکوژانیشی لە بری جێبەجێکردنی سزای لە سێدارەدانیان کار بۆ ئەوە دەکرێت سزاکەیان لە سێیدارەدانەوە بگۆرن بۆ هەتا هەتایی واتە سزاکەیان بکرێتە 20 ساڵ."
ئاماژهیان بهوهشكردووه،"بۆیە بنەماڵەی شەهید د.وشیار اسماعیل دژی ئەم هەنگاوە رۆژی هەینی 22/11/2024 کاتژمێر 3ـی عەسر لە بەردەم مزگەوتی عمر بندیان و لەم شوێنەی د.وشیار اسماعیل لێی شەهیدکرا "گردبونەوەیەکی فراوانی جەماوەری ئەنجام دەدەین."
بنەماڵەی شەهید د.وشیار اسماعیل داوا لە کەناڵەکانی ڕاگەیاندن دەكەن كە بێن و گردبونەوەكە روماڵ بكەن.
جێگای باسە لە 22/11/2016 د.وشیار اسماعیل لەناو ماڵەكەی خۆیدا بە دەستێكی رەشی تیرۆر شەهید كرا