هه‌رچه‌نده حكومه‌تى عێراق بریارى خه‌رجكردنى موچه‌ى مانگى 10ى فه‌رمانبه‌رانى هه‌رێمى كوردستانى داوه به‌ڵام تا ئێستا پاره‌كه نه‌گه‌یشتووه‌ته هه‌رێم وچاره‌نووسى نا دیاره وته‌نها 10 رۆژ ماوه بچینه نێو مانگى 12ه‌وه.
به‌ر له‌چه‌ند رۆژێك محمد شیاع سوودانى سه‌رۆك وه‌زیرانى عێراق بریارى خه‌رجكردنی مووچه‌ی مانگی 10ی داوه و وه‌زیری دارایی عێراقی ئاگادار كردۆته‌وه كه‌بڕیاره‌كه جێبه‌جێ بكات وبه‌پێی زانیارییه‌كان ڕۆژی یه‌ك شه‌ممه‌ى داهاتوو مووچه‌ی مانگی 10 بڕیاره خه‌رج بكرێت.
به‌ڵام بۆ مووچه‌ی مانگه‌كانی 11 و 12 تا ئێستا هیچ هیوایه‌ك نیه بۆ دابه‌شكردنی مووچه‌ی ئه‌و دوو مانگه وحكومه‌تی عێراق بۆ خه‌رجكردنی مووچه‌ی ئه‌و دوو مانگه داوای ڕاده‌ستكردنی داهاتی ناوخۆی هه‌رێم وداوای چاره‌سه‌ركردنی سه‌رجه‌م كێشه‌كانی په‌یوه‌ست به‌و بابه‌ته كردووه.
هه‌ر به‌پێی زانیارییه‌كان، حكومه‌تی عێراق دوایین ئاگاداری ئاڕاسته‌ی حكومه‌تی ماوه‌به‌سه‌رچووى هه‌رێمی كردووه كه‌پێویسته پێش كۆتایی هاتنی ئه‌مساڵ، بابه‌تی بایۆمه‌تری وسه‌رجه‌م كێشه‌كانی تایبه‌ت به مووچه و بودجه چاره‌سه‌ر بكات.