سەرچاوەیەك لە وەزارەتی دارایی عێراق بە ئاژانسەكانی هەواڵی راگەیاندوو، هۆكاری دواكەوتنی مووچەی هەرێم بۆ رادەستنەكردنی داهاتی نانەوتی هەرێم دەگەڕێتەوە، لە ئێستادا مانگی 11 بەرەو كۆتایی دەڕوات، هێشتا حكومەتی كاربەڕێكەری هەرێم مووچەی مانگی 10ی دابەشنەكردووە.
ئەمە سەرەڕای ئەوەی حكومەتی ماوە بەسەر چوو ناردنی لیستی موچەخۆرانی دواخست بەهۆی هەڵبژاردنەوە، لیستەكەی كەموكورتی زۆری تێدابوو، دوای دوو جار ناردنەوەی بۆ هەرێم، لە ئێستادا لیستەكە وردبینی تەواوبووە و رەزامەندی سەرۆك وەزیرانی عێراقیش بۆ ناردنی موچەی موچەخۆرانی هەرێم وەرگیراوە بەڵام وەزارەتی دارایی عیراق چاوەڕێی ناردنی داهاتی نانەوتی هەرێم دەكات بۆ ئەوەی موچەی مانگی 10 بنێرێت، بەڵام حكومەتی ماوەبەسەرچوو دیار نییە كەی داهاتی نانەوتی رەوانەی بەغدا دەكات.
سەرچاوەیەك لە وەزارەتی دارایی عێراق رایگەیاندووە، وردبینی لیستی مووچەی مانگی 10ـی مووچەخۆرانی هەرێمی كوردستان تەواوبووە و هەر كاتێك حكومەتی هەرێمی كوردستان داهاتی ناوخۆی رادەستی بەغدا كرد راستەوخۆ پارەی مووچەی مانگی 10 دەخرێتە سەر هەژماری بانكی وەزارەتی دارایی هەێم و دەست بە دابەشكردنی مووچە دەكرێت.
بەپێی زانیارییەكان، وەزارەتی دارایی عێراق داوای نیوەی داهاتی نانەوتی هەرێمی كردووە بۆ مانگی تەمووز و وەزیری دارایی سورە لەسەر ڕادەستكردنی داهاتەكە تا مووچەی مانگی 10 بنێرێت.