هـه‌واڵـه‌كـان وتــار بـه‌رنـامـه‌ درامـــا وه‌رزش ته‌كنه‌لۆجیا پـه‌یـوه‌نـدی ده‌ربــاره‌

زایۆنی داگیركەر هەموو تاوانێك لە فەلەستین ئەنجامدەدات

 405 رۆژە قەوارەی زایۆنی بەردەوامە لەجینۆسایدكردنی گەلی فەلەستین، و ئەمڕۆش چەندین ناوچەی جیاوازی غەززەی بۆردومانكردو كۆمەڵكوژی نوێی ئەنجامداوە.


بەپێی سەرچاوە پزیشكییەكانی كەرتی غەززە، زایۆنی داگیركەر لە 24 كاتژمێردا، 3 كۆمەڵكوژی دیكەی لە غەززە ئەنجامداوەو بەهۆیەوە 24 شەهید و112 بریندار گەیشتوونەتە نەخۆشخانەكان.


وەزارەتی تەندروستیی فەلەستین لە غەززە رایگەیاند لە 7ی تشرینی یەكەمی 2023ەوە تا ئامادەكردنی ئەم هەواڵە 43 هەزار و 736 فەلەستینی لە غەززە شەهید بوونەو 103 هەزار و 370ی دیكەش برینداربوونە، هەروەها زیاتر لە 10 هەزاری دیكەش بێسەرو شوێنن.


لەلایەكی دیكەوە، 41 رۆژە زایۆنی داگیركەر گەمارۆی خستووەتەسەر سەر پارێزگای باكوری غەززە و رێگری لە خۆراك وپێداویستی دیكە دەكات و زۆربەی هاوڵاتیانیشی دەربەدەر كردووەو سیاسەتی برسیكردن و قڕكردنی رەگەزی تێدا جێبەجێ دەكات.

. بابه‌تی هاوبه‌ش
  • سەرۆکوەزیرانی سوریا: ئەمڕۆ لە ئەنجومەنی وەزیران دەبم و دەسەڵات رادەست دەكەم

    بەرەبەیانی ئەمڕۆ یەكشەممە هێزەكانی ئۆپۆزسیۆنی سوریا چوونە ناو شاری دیمەشقی پایتەختی سوریا و لە ئەنجامدا دەسەڵاتەكەی رژێمی بنەماڵەی ئەسەدیان كۆتایی پێهێنا كە ماوەی زیاتر لە 50 ساڵە حوكمی سوریا دەكەن. بەشار ئەسەد لە چەند رۆژی رابردوودا هاوسەرەكەی و من

  • ناوەندی پارێزگای سوەیدا کەوتە دەست هێزەکانی ئۆپۆزسیۆن

    ناوەندی پارێزگای سوەیدا لە باشووری سووریا کەوتە دەست هێزەکانی ئۆپۆزسیۆن. بە پێی ئەو زانیارییەی لە سەرچاوە ناوخۆییەکانی سووریاوە دەست کەوتووە، ناوەندی پارێزگای سوەیدا لە باشووری سووریا کە زۆربەی دانیشتوانی دورزین، کەوتە دەست هێزەکانی ئۆپۆزسیۆنی نیشتە

  • سووریا..11 رۆژه‌ ئۆپۆزسیۆن پێشڕه‌وى ده‌كات

    ئه‌مرۆ ده‌بێته‌ 11 رۆژ له‌به‌رده‌وامى ئۆپه‌راسیۆنى ئۆپۆزسیۆنى سوریا بۆ كۆنترۆڵكردنى ناوچه‌كانى ئه‌و وڵاته‌ له‌ده‌ستى رژێمى به‌شار ئه‌سه‌د دا، وداواش ده‌كرێت ئه‌سه‌د سوریا به‌جێبهێلێت. ئۆپۆزسیۆنى سوریا به‌رده‌وامه‌ له‌ پێشڕه‌وییه‌كانى له‌دژى هێزه‌كان

نرخی دراوه‌كان

100 دۆلار
150,800 دینار
100 یۆرۆ
166,900 دینار
100 پاوه‌ند
188,800 دینار
100 لیره‌
3300 دینار
100 تمه‌ن
7.100.000 دینار