نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان ژماره‌ى ئه‌و لوبنانییانه‌ى بڵاوكرده‌وه كه به‌هۆى كۆمه‌ڵكوژییه‌كانى زایۆنى داگیركه‌ر شه‌هید و ئاواره‌بوونه.
نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان ڕایگه‌یاند كه تا ئێستا به‌هۆی هێرشه‌كانی زایۆنى داگیركه‌ر بۆ سه‌ر لوبنان، یه‌ك ملیۆن 400 هه‌زار كه‌س ئاواره‌بوون.
نووسینگه‌ی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان له جنێڤ له ڕاگه‌یاندراوێكدا ئاماژه‌ی به‌وه‌داوه كه به‌هۆی هێرشه كوشنده‌كانه‌وه، تا دێت ئاسایشی خۆراك له لوبنان خراپتر ده‌بێت.
ڕاشیگه‌یاندووه كه تا ئێستا به‌هۆی هێرشه‌كانی زایۆنى داگیركه‌ر بۆ سه‌ر لوبنان، سێ هه‌زار و 100 كه‌س گیانیانله‌ده‌ستداوه، هه‌روه‌ها یه‌ك ملیۆن 400 هه‌زار كه‌س ئاواره‌بوون.
باسی له‌وه‌ش كردووه كه له‌ئێستادا، خه‌ڵكی له لوبنان پێویستیان به یارمه‌تی مرۆیی به‌په‌له هه‌یه.