ڕێكخراوى هیومان ڕایتس ۆوچ له راپۆرتێكدا كه ئه‌مڕۆ پێنج شه‌ممه بڵاوی كرده‌وه رایگه‌یاند: فه‌رمانی ئیسرائیل بۆ چۆڵكردنی كه‌رتی غه‌ززه به تاوانی جه‌نگ ده‌ژمێردرێت وه‌ك "ڕاگواستنی زۆره‌ملێ" بۆ ناوچه‌كانی دیكه وه‌ك "پاكتاوی نه‌ژادی".
راپۆرته‌كه‌ی هیومان ڕایتس ۆوچ له 154 لاپه‌ڕه پێكهاتوه به ناونیشانی "نا‌ئومێد، برسی و گه‌مارۆدراو" ئاواره‌كردنی زۆره‌ملێی فه‌ڵه‌ستینییه‌كان له غه‌ززه له‌لایه‌ن ئیسرائیله‌وه، هه‌ڵسوكه‌وتی ده‌سه‌ڵاتدارانی ئیسرائیل ده‌خاته‌ڕوو كه بووه هۆی ئاواره‌بوونی زیاتر له 90? ی دانیشتوانی غه‌ززه كه ده‌كاته 1.9 ملیۆن فه‌ڵه‌ستینی و وێرانكردنی به‌شێكی گه‌وره‌ی غه‌ززه له ماوه‌ی 13 مانگی ڕابردودا.
له ڕاپۆرته‌كه‌دا ده‌ڵێت، "هیومان ڕایتس ۆوچ به‌ڵگه‌ى كۆكردۆته‌وه كه به‌رپرسانی ئیسرائیل تاوانی جه‌نگ ئه‌نجام ده‌ده‌ن كه به زۆره‌ملێ هاوڵاتیان ئاواره ده‌كه‌ن، پێده‌چێت كرداره‌كانی ئیسرائیل له‌گه‌ڵ پێناسه‌ی پاكتاوی نه‌ژادی بگونجێن له‌و ناوچانه‌ی كه فه‌ڵه‌ستینییه‌كان ناتوانن بگه‌ڕێنه‌وه".
به‌گوێره‌ی ئه‌نجامه‌كانی ڕاپۆرته‌كه كه پشتبه‌ستوه به چاوپێكه‌وتن له‌گه‌ڵ 39 ئاواره‌ی فه‌ڵه‌ستینی له غه‌ززه و شیكردنه‌وه‌ی سیسته‌می چۆڵكردنی ئیسرائیل كه 184 فه‌رمانی چۆڵكردن و وێنه‌ی مانگه ده‌ستكرده‌كان پشتڕاست ده‌كه‌نه‌وه ، كه وێرانكاری به‌رفراوان ده‌رده‌خه‌ن.
هه‌رچه‌نده ئیسرائیلى داگیركه‌ر ده‌ڵێت، ئاواره‌كردنی ئه‌م ڕاگواستنه‌وه‌یه بۆ پاراستنی هاوڵاتیانی مه‌ده‌نیه، یان له‌به‌ر هۆكاری سه‌ربازی پێویسته، به‌ڵام له راپۆرته‌كه‌دا هاتووه، "ئیسرائیل ناتوانێت به ئاسانی پشت به بوونی گروپه چه‌كداره‌كان ببه‌ستێت بۆ پاساوی ئاواره‌بوونی هاوڵاتیان".
هیومان ڕایتس ۆوچ ده‌ڵێت، "هێزه‌كانی ئیسرائیل به ئه‌نقه‌ست و سیستماتیك خان‌و و ژێرخانی مه‌ده‌نیان وێرانكردوه، له‌وانه‌ش له‌و ناوچانه‌ی كه گوایه ئامانجیان دروستكردنی ناوچه‌ی ئارام و ڕاڕه‌وی ئه‌منی بوه كه ئه‌گه‌ری هه‌یه فه‌له‌ستینیه‌كان بۆ هه‌میشه ئاواره بكرێن".