وەزارەتی بازرگانی عێراق ڕایگەیاند کە 400 ملیار دیناریان وەک شایستەی دارایی گەنمی جووتیارانی ھەرێم، کەرکووک و نەینەوا، خەرج کردووە.
بەڕێوەبەری گشتیی کۆمپانیای گشتیی بازرگانی دانەوێڵە سەربە وەزارەتی بازرگانی عێراق، حەیدەر نووری گەرعاوی لە ڕاگەیاندراوێکدا ئاماژەی بەوەداوە کە ئەمڕۆ پێنجشەممە دەستیان کردووە بە خەرجکردنی شایستەی ئەم ساڵی جووتیارانی ھەرێمی کوردستان، کەرکووک و نەینەوا.
ڕاشیگەیاندووە کە لەو چوارچێوەیەدا، 400 ملیار دیناریان وەک شایستەی دارایی گەنمی جووتیارانی پارێزگاکانی ھەولێر، دھۆک، سلێمانی، کەرکووک و نەینەوا خەرج کردووە.