هـه‌واڵـه‌كـان وتــار بـه‌رنـامـه‌ درامـــا وه‌رزش ته‌كنه‌لۆجیا پـه‌یـوه‌نـدی ده‌ربــاره‌

ئەمینداری گشتی یەكگرتوو و سەرۆكوەزیرانی عێراق كۆبونەوە

ئێوارەی ئەمڕۆ چوار شەممە 13-11-2024، مامۆستا سەلاحەدین محەممەد بەهائەدین ئەمینداری گشتی یەكگرتووی ئیسلامیی كوردستان بەئامادەبونی ژمارەیەك لە كارگێرانی ئەنجومەنی جێبەجێكردن و پەرلەمانتارانی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق لە فراكسیۆنی یەكگرتوو، لەشاری سلێمانی پێشوازیكرد لە د.محەممەد شیاع سودانی سەرۆكوازیرانی عێراق و شاندی یاوەری.

لەسەرەتای دیدارەكەدا، ئەمینداری گشتی یەكگرتوو سوپاسی سەردانەكەی كردو خوازیاری ئەوەبوو كە سەرۆكوەزیرانی عێراق كاری جدی بكات بۆ چارەسەری ڕیشەیی مووچەی فەرمانبەرانی هەرێمی كوردستان و كۆتاییهێنان بە لەمپەرو گرفتەكانی بەردەم تەوتینی مووچە، بۆ ئەوەی مانگانە لەكاتی خۆیدا مووچە دابەش بكرێت و هاوڵاتیان لەدڵەڕاوكێی هاتن و نەهاتنی مووچە ڕزگاریان ببێت.

هەروەها ئەمینداری گشتی یەكگرتوو داوای لە د.محەممەد شیاع سودانی كرد كە كاری جددی بۆ ڕێكارەكانی بە پارێزگابونی هەڵەبجەو دابینكردنی مافی هاوڵاتیانی هەڵەبجە بە گشتی و قوربانیانی كیمیابارانی هەڵەبجە بكات، بەڵام بەداخەوە وەك پێویست خزمەت بە هاوڵاتیان و بەشارەكەش نەكراوە.

لەلایەن خۆشیەوە، سەرۆكوەزیرانی عێراق ستایشی ڕۆڵی چالاكانەی یەكگرتووی كرد لە گۆڕەپانی سیاسی عێراق و هەرێم و ناوچەكە، خوازیاری ئەوەش بوو كە یەكگرتوو لەڕێگەری نوێنەرەكانیەوە لە بەغدا هاوكاربێت بۆ تێپەڕاندنی ئەو پرۆژە یاسانەی كە لە ئەنجونەنی نوێنەرانی عێراق خزمەت بەهاوڵاتیانی هەرێم و عێراق دەكەن.

. بابه‌تی هاوبه‌ش

نرخی دراوه‌كان

100 دۆلار
150,800 دینار
100 یۆرۆ
166,900 دینار
100 پاوه‌ند
188,800 دینار
100 لیره‌
3300 دینار
100 تمه‌ن
7.100.000 دینار