هەموو چاوەکان ڕووی لە یاریگای نێودەوڵەتی "جذع النخلة" لە بەسرە، کە میوانداری یارییەکی گرنگ دەکات لە نێوان هەڵبژاردەی عێراق و هەڵبژاردەی ئوردن لە کاتژمێر 7:15ی ئێوارەی سبەی پێنجشەممە.
یارییەکە لە چوارچێوەی قۆناغی چوارەمی کۆمەڵەی دووەمدایە لە پاڵاوتنەکانی مۆندیالی 2026 بەڕێوەدەچێت.
لە یارییەكە دوو یاریزانی سەرەکی لە هەڵبژاردەی ئوردن ئامادەنەبن، ئەوانیش نور رەوابدە و عارف حەجن، لە هەمان کاتدا دوو باشترین یاریزانی هەڵبژاردەكەش گەراونەتەوە كە ئەوانیش موسا تەعمەری و یەزان عیمادن.
لەلایەکی دیکەوە هەڵبژاردەی عێراق بەهۆی ئامادەنەبوونی یاریزان دانیلۆ ئەلسەعید بێبەش دەبێت، ئەگەری زۆریش هەیە کە زەید تەحسین و جەلال حەسەنی گۆڵپارێز بەهۆی پێکانەوە ئامادەنەبن.
هەردوو هەڵبژاردە کێبڕکێ دەکەن بۆ دەستەبەرکردنی پلەی دووەمی کۆمەڵەکە لە کاتی یاریی گەڕانەوەدا، هەڵبژاردەی کۆریای باشوور بە کۆکردنەوەی 10 خاڵ پێشەنگی ڕیزبەندییەکەی گرتووە، دوای ئەویش هەڵبژاردەی ئوردنی بە کۆکردنەوەی 7 خاڵ، بە جیاوازی گۆڵ لەگەڵ هەڵبژاردەی عێراقی کە لە پلەی سێیەمدایە بە هەمان خاڵ.