یاشار گوله‌ر، وه‌زیری به‌رگری توركیا ڕایگه‌یاند، پێیوایه تره‌مپ سه‌رنجی له‌سه‌ر كشانه‌وه‌ی هێزه‌كانی ئه‌مریكایه له سوریا و له ماوه‌ی خولی نوێی سه‌رۆكایه‌تیه‌كه‌دا هێزه‌كانی وڵاته‌كه‌ی له سوریا ده‌كشێنێته‌وه، هه‌روه‌ها ده‌شڵێت، مه‌ترسی هێرشی ئیسرائیل بۆ سه‌ر توركیا هه‌یه، كه ئه‌نقه‌ره خۆى بۆ هه‌ر هێرشێك ئاماده‌كردووه كه ئیسرائیل بیكاته سه‌رى.
له‌باره‌ی هێرشه‌كه‌ی سه‌ر بنكه‌ى پیشه‌سازى به‌رگرى ئاسمانى له ئه‌نقه‌ره گوتى، ئه‌و هێرشه هێرشێكى ئاسایی نه‌بوو.
یاشار گوله‌ر وه‌زیرى به‌رگرى توركیا قسه‌كانى له میانه‌ى چاوپێكه‌وتنێكی ته‌له‌فیزیۆنی له‌گه‌ڵ كه‌ناڵى توركى هات و ئاماژه‌ى به‌وه‌داوه كه له‌و باوه‌ڕدایه كه دۆناڵد تره‌مپ، سه‌رۆكی هه‌ڵبژێردراوی ئه‌مریكا له ماوه‌ی خولی نوێی وڵاته‌كه‌یدا كه له مانگی یه‌كى ساڵى داهاتوو ده‌ست پێده‌كات، هێزه‌كانی وڵاته‌كه‌ی له سوریا ده‌كشێنێته‌وه.
له‌باره‌ی په‌یوه‌ندییه‌كانی توركیا و ئه‌مریكا له ماوه‌ی خولی داهاتوی تره‌مپدا، وه‌زیری به‌رگری توركیا رایگه‌یاند: په‌یوه‌ندییه‌كانمان ئه‌مریكییه‌كان له ئێستادا زۆر ئه‌رێنییه و گوتى: باوه‌ڕم وایه ده‌توانین به‌ره‌و باشتر په‌ره‌یان پێبده‌ین، گوتیشى، توركیا ده‌یه‌وێت 40 فڕۆكه‌ی جه‌نگی ئێف 16 له ئه‌مریكا بكڕێت، گرێبه‌سته‌كانیش ئه‌نجامدراون.
له وه‌ڵامی پرسیارێكدا سه‌باره‌ت به‌وه‌ی كه ئایا ئیسرائیل ده‌توانێت هێرش بكاته سه‌ر توركیا، گوله‌ر ئاماژه‌ی به لێدوانێكی پێشوی سه‌رۆك كۆماری توركیا دا‌و وتی، ئایا سه‌رۆكه‌كه‌مان شتێكی وا ده‌ڵێت ئه‌گه‌ر مه‌ترسییه‌كی له‌و شێوه‌یه (ئیسرائیلی) نه‌یبینیبێت بێگومان ئیسرائیل ده‌توانێت هێرش بكاته سه‌ر وڵاته‌كه‌مان هه‌روه‌ها: داوای به‌هێزكردنی به‌ره‌ی ناوخۆی كرد بۆ به‌ره‌نگاربونه‌وه‌ی مه‌ترسییه‌كانی ئیسرائیل كه ڕوبه‌ڕوی توركیا ده‌بێته‌وه.