هـه‌واڵـه‌كـان وتــار بـه‌رنـامـه‌ درامـــا وه‌رزش ته‌كنه‌لۆجیا پـه‌یـوه‌نـدی ده‌ربــاره‌

دیلێكی زایۆنی لە غەززە پەیامێك ئاراستەی دانیشتوانی قەوارەكەی دەكات

ئه‌مرۆ سه‌رایا ئه‌لقودس باڵى سه‌ربازى جیهادى ئیسلامى له‌كه‌رتى غه‌ززه‌ ڤیدیۆیى دیلێكى دیكه‌ى زایۆنیان بڵاوكرده‌وه‌ و ناوبراو داوا ده‌كات بایكۆتى سه‌رتاسه‌رى بكرێت تا نه‌تانیاهۆ ناچار بكرێت ئاگربه‌ست رابگه‌یه‌نێت.

له‌ڤیدیۆیێكدا ئه‌لیكسانده‌ر تۆربانۆڤ كه‌دیلێكى زایۆنیه‌ وله‌لایه‌ن جه‌نگاوه‌رانى سه‌رایا قودس له‌ 7ى ئۆكتۆبه‌ر له‌میانى ئۆپه‌راسیۆنى تۆفانى ئه‌قسا دا به‌دیلگیراوه‌ ده‌ڵێت: هه‌ڵوێسته‌كانى حكومه‌ته‌كه‌ى نه‌تانیاهۆ بۆ برسیكردن وبۆردومانكردنى كه‌رتى غه‌ززه‌ دیله‌كانى ئیسرائیلى ده‌كوژێت، وداواشى له‌دانیشتوانى قه‌واره‌كه‌ى كرد ده‌ست به‌ بایكۆتى سه‌رتاسه‌رى بكه‌ن بۆ ئه‌وه‌ى به‌ سه‌لامه‌تى له‌رێگه‌ى رێككه‌وتنى ئاگربه‌ست بگه‌رێینه‌وه‌.

تۆربانۆڤ ده‌ڵێت: زیاتر له‌ساڵێكه‌ به‌دیلگیراوى له‌ده‌ستى موجاهیداندام، ساڵێك له‌كه‌مى خۆراك وخواردنه‌وه‌ وبێ كاره‌با دا، وساڵێكه‌ ژیانم ده‌كه‌وێته‌ مه‌ترسیه‌وه‌ به‌هۆى بۆردومانى سوپاكه‌مان له‌غه‌ززه‌ وچه‌ندینجار جه‌نگاوه‌رانى سه‌رایا قودس ژیانى منیان رزگاركردوه‌، به‌ڵام ده‌ترسم به‌هۆى سیاسه‌ته‌كانى نه‌تانیاهۆیه‌وه‌ سوپا شوێنى مانه‌وه‌م بۆردومان بكات وبمكوژن، وه‌ك زۆرێك له‌و دیلانه‌ى كه‌لێره‌ كوژراون.

تۆربانۆڤ به‌ ئیسرائیلییه‌كان ده‌ڵێت: ده‌مه‌وێت پێتان بڵێم كاتێك ئێوه‌ ده‌روازه‌كان داده‌خه‌ن بۆ ئه‌وه‌ى ئاسته‌نگى بۆ فه‌له‌ستینیه‌كانى غه‌ززه‌ دروست بكه‌ن، ئه‌و كات ئێوه‌ ئاسته‌نگى بۆ ئێمه‌ى دیله‌كان دروست ده‌كه‌ن، وده‌شڵێت: دۆخى ئێمه‌ زۆر خراپه‌ ودواى ساڵێك حكومه‌ته‌كه‌مان جه‌نگى سه‌ر لوبنانیان ده‌ستپێكردوه‌ هه‌تا ئێمه‌ له‌بیر بكرێین ودواتریش جه‌نگى سه‌ر ئێران بۆ ئه‌وه‌ى دۆسیه‌ی ئێمه‌ له‌ناوببرێت.

https://www.aljazeera.net/news/2024/11/13/%D8%A3%D8%B3%D9%8A%D8%B1-%D9%84%D8%AF%D9%89-%D8%B3%D8%B1%D8%A7%D9%8A%D8%A7-%D8%A7%D9%84%D9%82%D8%AF%D8%B3-%D9%8A%D8%AF%D8%B9%D9%88

 

https://www.aljazeera.net/news/2024/11/13/%D8%A3%D8%B3%D9%8A%D8%B1-%D9%84%D8%AF%D9%89-%D8%B3%D8%B1%D8%A7%D9%8A%D8%A7-%D8%A7%D9%84%D9%82%D8%AF%D8%B3-%D9%8A%D8%AF%D8%B9%D9%88
. بابه‌تی هاوبه‌ش
  • سەرۆکوەزیرانی سوریا: ئەمڕۆ لە ئەنجومەنی وەزیران دەبم و دەسەڵات رادەست دەكەم

    بەرەبەیانی ئەمڕۆ یەكشەممە هێزەكانی ئۆپۆزسیۆنی سوریا چوونە ناو شاری دیمەشقی پایتەختی سوریا و لە ئەنجامدا دەسەڵاتەكەی رژێمی بنەماڵەی ئەسەدیان كۆتایی پێهێنا كە ماوەی زیاتر لە 50 ساڵە حوكمی سوریا دەكەن. بەشار ئەسەد لە چەند رۆژی رابردوودا هاوسەرەكەی و من

  • ناوەندی پارێزگای سوەیدا کەوتە دەست هێزەکانی ئۆپۆزسیۆن

    ناوەندی پارێزگای سوەیدا لە باشووری سووریا کەوتە دەست هێزەکانی ئۆپۆزسیۆن. بە پێی ئەو زانیارییەی لە سەرچاوە ناوخۆییەکانی سووریاوە دەست کەوتووە، ناوەندی پارێزگای سوەیدا لە باشووری سووریا کە زۆربەی دانیشتوانی دورزین، کەوتە دەست هێزەکانی ئۆپۆزسیۆنی نیشتە

  • سووریا..11 رۆژه‌ ئۆپۆزسیۆن پێشڕه‌وى ده‌كات

    ئه‌مرۆ ده‌بێته‌ 11 رۆژ له‌به‌رده‌وامى ئۆپه‌راسیۆنى ئۆپۆزسیۆنى سوریا بۆ كۆنترۆڵكردنى ناوچه‌كانى ئه‌و وڵاته‌ له‌ده‌ستى رژێمى به‌شار ئه‌سه‌د دا، وداواش ده‌كرێت ئه‌سه‌د سوریا به‌جێبهێلێت. ئۆپۆزسیۆنى سوریا به‌رده‌وامه‌ له‌ پێشڕه‌وییه‌كانى له‌دژى هێزه‌كان

نرخی دراوه‌كان

100 دۆلار
150,800 دینار
100 یۆرۆ
166,900 دینار
100 پاوه‌ند
188,800 دینار
100 لیره‌
3300 دینار
100 تمه‌ن
7.100.000 دینار