هـه‌واڵـه‌كـان وتــار بـه‌رنـامـه‌ درامـــا وه‌رزش ته‌كنه‌لۆجیا پـه‌یـوه‌نـدی ده‌ربــاره‌

حكومەتی بەریتانیا تۆڕە كۆمەڵایەتییەكان لە منداڵان و هەرزەكاران قەدەغە دەكات

حكومه‌تی به‌ریتانیا به‌نیازه‌ یاسایه‌كی توند په‌سند بكات، كه‌ به‌كارهێنانی تۆڕه‌كانی كۆمه‌ڵایه‌تی له‌ منداڵان و هه‌رزه‌كاران قه‌ده‌غه‌ بكات..

ڕۆژنامه‌ی "تایمز"ی به‌ریتانی بڵاوی كردووه‌ته‌وه‌، حكوومه‌تی به‌ریتانیا ده‌یه‌وێت له‌ ڕێگه‌ی پڕۆژه‌یاسایه‌كه‌وه‌ به‌كارهێنانی تۆڕه‌ كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان له‌سه‌ر هه‌رزه‌كارانی خوار ته‌مه‌ن 16 ساڵی قه‌ده‌غه‌ بكات.

تایمز ئاماژه‌ی به‌وه‌ش كردوه‌، وه‌زیرانی حكوومه‌تی به‌ریتانیا بیر له‌وه‌ ده‌كه‌ن پشتیوانی له‌و پڕۆژه‌ تایبه‌ته‌ بكه‌ن كه‌ جۆش ماك ئه‌لیسته‌ر، ئه‌ندامی پارتی كرێكاران پێشكه‌شی كردووه‌ و به‌كارهێنانی تۆڕه‌ كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان له‌ ته‌مه‌نی 13 ساڵی منداڵان بۆ ته‌مه‌نی 16 ساڵی به‌رز ده‌كاته‌وه‌.

ڕۆژنامه‌كه‌ ئه‌وه‌شى خستۆته‌ڕوو، ئه‌نجوومه‌نی گشتیی به‌ریتانیا (په‌رله‌مان) پشتیوانی له‌ پرۆژه‌كه‌ ده‌كه‌ن، به‌تایبه‌ت كه‌ ناوه‌نده‌ تایبه‌تمه‌نده‌كانی ئه‌م وڵاته‌ هۆشدارییان له‌ به‌كارهێنانی تۆڕه‌ كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان له‌ لایه‌ن هه‌رزه‌كارانه‌وه‌ داوه‌ و جه‌خت ده‌كه‌نه‌وه‌، بووه‌ته‌ هۆی تێكچوونی شیرازه‌ی خێزانی و كۆمه‌ڵایه‌تی.

. بابه‌تی هاوبه‌ش
  • سەرۆکوەزیرانی سوریا: ئەمڕۆ لە ئەنجومەنی وەزیران دەبم و دەسەڵات رادەست دەكەم

    بەرەبەیانی ئەمڕۆ یەكشەممە هێزەكانی ئۆپۆزسیۆنی سوریا چوونە ناو شاری دیمەشقی پایتەختی سوریا و لە ئەنجامدا دەسەڵاتەكەی رژێمی بنەماڵەی ئەسەدیان كۆتایی پێهێنا كە ماوەی زیاتر لە 50 ساڵە حوكمی سوریا دەكەن. بەشار ئەسەد لە چەند رۆژی رابردوودا هاوسەرەكەی و من

  • ناوەندی پارێزگای سوەیدا کەوتە دەست هێزەکانی ئۆپۆزسیۆن

    ناوەندی پارێزگای سوەیدا لە باشووری سووریا کەوتە دەست هێزەکانی ئۆپۆزسیۆن. بە پێی ئەو زانیارییەی لە سەرچاوە ناوخۆییەکانی سووریاوە دەست کەوتووە، ناوەندی پارێزگای سوەیدا لە باشووری سووریا کە زۆربەی دانیشتوانی دورزین، کەوتە دەست هێزەکانی ئۆپۆزسیۆنی نیشتە

  • سووریا..11 رۆژه‌ ئۆپۆزسیۆن پێشڕه‌وى ده‌كات

    ئه‌مرۆ ده‌بێته‌ 11 رۆژ له‌به‌رده‌وامى ئۆپه‌راسیۆنى ئۆپۆزسیۆنى سوریا بۆ كۆنترۆڵكردنى ناوچه‌كانى ئه‌و وڵاته‌ له‌ده‌ستى رژێمى به‌شار ئه‌سه‌د دا، وداواش ده‌كرێت ئه‌سه‌د سوریا به‌جێبهێلێت. ئۆپۆزسیۆنى سوریا به‌رده‌وامه‌ له‌ پێشڕه‌وییه‌كانى له‌دژى هێزه‌كان

نرخی دراوه‌كان

100 دۆلار
150,800 دینار
100 یۆرۆ
166,900 دینار
100 پاوه‌ند
188,800 دینار
100 لیره‌
3300 دینار
100 تمه‌ن
7.100.000 دینار