ژمارەی ئەو فەڵەستینییانەی کە لە ٧ی تشرینی یەکەمی ساڵی ٢٠٢٣وە تا ئێستا لە ئاکامی ھێرشەکانی ئیسرائیلی داگیركەردا لە کەرتی غەززە شەهیدبوون، بەرزبووەوە بۆ ٤٣ ھەزار و ٦٦٥ کەس و ژمارەی بریندارانیش گەیشتە ١٠٣ ھەزار و ٧٦ کەس.
وەزارەتی تەندروستیی فەڵەستین لە کەرتی غەززە لە ڕاگەیاندراوێکدا، دوایین ئاماری لەبارەی ژمارەی قوربانیانی جینۆسایدی ئیسرائیلی داگیركەر دژبە فەڵەستینییەکان لە کەرتی غەززە کە ماوەی ٤٠٣ ڕۆژە بەردەوامە، بڵاوکردەوە.
بەپێی ڕاگەیاندراوەکە لە میانی ٤٨ کاتژمێری ڕابردوودا، سوپای زایۆنی پینج کۆمەڵکوژی دیکەی دژبە فەڵەستینییەکان لە غەززە ئەنجامداوە و لە ئاکامدا، ٦٢ کەس شەهیدبوون و ١٤٧ی برینداربوون.
ڕاشیگەیاندووە، ژمارەی ئەو فەڵەستینییانەی کە تا ئێستا لە ئاکامی ھێرشەکانی زایۆنیدا لە غەززە شەهیدبوون، بەرزبووەتەوە بۆ ٤٣ ھەزار و ٦٦٥ کەس و ژمارەی بریندارانیش گەیشتووەتە ١٠٣ ھەزار و ٧٦ کەس.