خاوه‌ن موه‌لیده ئه‌هلییه‌كان له چه‌مچه‌ماڵ بایكۆتیان كرد و فه‌رمانى ده‌ستگیركردنیشیان بۆ ده‌ركراوه.
په‌یامنێرى سپێده له چه‌مچه‌ماڵ رایگه‌یاند: كه خاوه‌ن موه‌لیده ئه‌هلییه‌كان له قه‌زاكه بایكۆتیان كردووه. په‌یامنێرى سپێده زیاتر وتى: ئه‌و خاوه‌ن موه‌لیدانه داواده‌كه‌ن نرخى ئه‌مپێرى كاره‌بایان بۆ زیاد بكرێت كه به هاوڵاتیانى ده‌ده‌ن.
سه‌ره‌ڕاى ئه‌وه‌ى زیاتر له 30 ساڵه حكومه‌تى هه‌رێمى كوردستان هه‌یه‌و پارتى و یه‌كێتى تیایدا ده‌سه‌ڵاتدارن، به‌ڵام ئه‌و پارته ده‌سه‌ڵاتدارانه هێشتا قه‌یرانى كاره‌بایان چاره‌سه‌ر نه‌كردووه.
له‌برى كاره‌باى 24 كاتژمێرى، موه‌لیده‌ى ئه‌هلییان داناوه كه ئه‌وه‌ش كاریگه‌رى خراپى له‌سه‌ر ژینگه‌ى كوردستان و ته‌ندروستیى هاوڵاتیان هه‌یه، له‌گه‌ڵ ئه‌ویشدا به‌گوێره‌ى پێویست یارمه‌تى خاوه‌ن موه‌لیده‌كان ناده‌ن له كاتی ئێستادا.