کەشناسی هەرێم ڕایدەگەیەنێت سبەینی چوارشەممە ئاسمان ساماڵ و پەڵەهەور دەبێت لە ناوچە شاخاوییەکان نیمچە هەوردەبێت
دەستەی کەشناسی هەرێمی کوردستان ڕایگەیاند، پێشبینی دەکرێت، ئەمڕۆ سێشەممە، 12-11-2024، ئاسمان نیمچەهەور بێت، لە هەندێ ناوچە دەگۆرێ بۆ هەورى تەواو لەگەڵ بارینى نمە باران لەناوچە شاخاوییەکانی سنووری ڕۆژهەڵاتى هەرێ، هەروەها پلەکانی گەرما کەمێک بەرز دەبێتەوە بەراورد بە تۆمارکراوەکانى دوێنێ.
ئاماژەی بەوەشكرد، سبەینی چوارشەممە، 13-11-2024، ئاسمان ساماڵ و پەڵەهەور دەبێت لە ناوچە شاخاوییەکان نیمچە هەوردەبێت، هەروەها پلەکانی گەرما نزیک دەبێتەوە بەراوورد بە تۆمارکراوەکانى ئەمڕۆ.
بەرزترین پلەکانی گەرمای پێشبینیکراو بە پلەی سیلیزی :
هەولێر 22 پلەى سیلیزى
سلێمانی 21 پلەى سیلیزى
دهۆک 20 پلەى سیلیزى
کەرکووک 27 پلەى سیلیزى
هەڵەبجە 22 پلەى سیلیزى
زاخۆ 21 پلەى سیلیزى
حاجی ئۆمەران 11 پلەى سیلیزى
سۆران 17 پلەى سیلیزى
گەرمیان 26 پلەى سیلیزى