ده‌نگۆی گرنگیدانی ڕیال مه‌درید به تواناكانی ئه‌لێكسانده‌ر ئارنۆڵدی به‌رگریكاری لیڤه‌رپوول له‌م دواییانه‌دا ده‌ستی به زیادبوون كردووه، ئه‌مه‌ش وایكردووه له ڕاستییه‌كان نزیكتر بن.
ئێستا یانه‌ی ڕیال مه‌درید له هێڵی به‌رگری خۆیدا كێشه‌ی زۆری هه‌یه، به‌تایبه‌ت له هێڵی به‌رگریكاری ڕاستدا، چونكه دانی كارڤاخال له پێكهاته‌ی سه‌ره‌كی دووركه‌وته‌وه به‌هۆی پێكانه‌وه كه كۆتایی به وه‌رزه‌كه‌ی هێنا، هه‌روه‌ها جێگره‌وه‌ی لۆكاس ڤاسكێزیش تووشی پێكانێك بوو كه بۆ ماوه‌یه‌ك یاری ناكات.
ئارنۆڵد دیارترین كاندیده بۆ شوێنی كارڤاخال، تۆڕی كادینا سێر ورده‌كاری گرێبه‌سته‌كه‌ی بڵاوكرده‌وه كه یانه‌كه پێشكه‌شی ئه‌و یاریزانه ئینگلیزییه ده‌كات.
سه‌ره‌تا ئیداره‌ی یانه‌كه پێشنیاری ئارنۆڵدیان كرد كه له بازاڕی گواستنه‌وه‌ی زستانه‌دا گرێبه‌ستی له‌گه‌ڵ بكه‌ن بۆ ماوه‌ی چوار ساڵ ، دوای ئه‌وه گفتوگۆ له‌سه‌ر مووچه‌ی پێشنیاركراوی یانه‌كه ده‌كرێت.
ڕاپۆرتی تۆڕه‌كه دووپاتی كرده‌وه كه ئه‌گه‌ر ئارنۆڵد له زستاندا په‌یوه‌ندییان پێوه نه‌كات، ئه‌وا چاوه‌ڕێی هاوینی داهاتوو ده‌كات، چونكه به ئامانجی یه‌كه‌می یانه‌كه داده‌نرێت له لای ڕاستیدا.