هـه‌واڵـه‌كـان وتــار بـه‌رنـامـه‌ درامـــا وه‌رزش ته‌كنه‌لۆجیا پـه‌یـوه‌نـدی ده‌ربــاره‌

سبەی لە ئەڵمانیاوە نزیكەی 50 پەنابەری عێراقی كە بەشێكیان كوردن دیپۆرت دەكرێنەوە

حكومه‌تى ئه‌ڵمانیا بڕیاریداوه‌ ژماره‌یه‌ك په‌نابه‌رى عێراقى كه‌ تا ئێستا مافى په‌نابه‌رییان پێنه‌دراوه‌ دیپۆرتى عێراقیان بكاته‌وه‌

به‌پێى زانیاریه‌كانى سپێده‌ سبه‌ى له‌ ڕێگه‌ى فرۆكه‌یه‌كه‌وه‌ نزیكه‌ى 50 په‌نابه‌ر دیپۆرت ده‌كرێنه‌وه‌، ئه‌و هه‌نگاوه‌ى حكومه‌تى ئه‌ڵمانیا له‌ چوارچێوه‌ى جێبه‌جێكردنى رێككه‌وتنى نێوان ئه‌ڵمانیان و عێراقه‌ له‌ بوارى په‌نابه‌ران، سپێده‌ زانیویه‌تى سبه‌ى فڕۆكه‌یه‌كى تایبه‌ت له‌ فڕۆكه‌خانه‌ى فرانگفۆردى ئه‌ڵمانیا زیاتر له‌ 50 په‌نابه‌ر دیپۆرتى فڕۆكه‌خانه‌ى به‌غدا ده‌كاته‌وه‌، به‌پێی زانیاریه‌كان زۆربه‌ى ئه‌و ئه‌و په‌نابه‌رانه‌ى كه‌ سبه‌ى دیپۆرت ده‌كرێنه‌وه‌ كوردن و ژماره‌یه‌ك ئێزدیشیان تێدایه‌ به‌شێكیش عه‌ره‌بن، سپێده‌ زانیارى ئه‌وه‌شى وه‌رگرتووه‌ كه‌ به‌شێكى ئه‌و په‌نابه‌رانه‌ ساڵانێكى زۆره‌ له‌ ئه‌ڵمانیا ده‌ژین به‌ڵام مافى په‌نابه‌ریه‌تیان وه‌رنه‌گرتووه‌، بۆیه‌ ئێستا دیپۆرت ده‌كرێنه‌وه‌.

له‌ ساڵى 2023 له‌ میانه‌ى سه‌ردانى محه‌مه‌د شیاع سودانى سه‌رۆك وه‌زیرانى عێراق بۆ ئه‌ڵمانیان ۆێككه‌وتنێك له‌ نێوان هه‌ردوو وڵات ئه‌نجامدرا بۆ دیپۆرتكردنه‌وه‌ى په‌نابه‌رانى عێراقى كه‌ ماوه‌ى چه‌ند ساڵكیه‌ له‌ وڵاتى ئه‌ڵمانیا ده‌ژین و مافى مانه‌وه‌یان له‌و وڵاته‌ وه‌رنه‌گرتووه‌.

رێككه‌وتنه‌كه‌ له‌ لایه‌ن وه‌زاره‌تى ناوخۆى ئه‌ڵمانیا جێبه‌جێ ده‌كرێت و رێوشوێنى توند گیراوه‌ته‌ به‌ر بۆ كۆكردنه‌وه‌ى ئه‌و په‌ناه‌به‌ر عێراقیانه‌ى كه‌ له‌ شاره‌كانى ئه‌ڵمانیا ده‌ژین و پێویسته‌ دیپۆرت بكرێنه‌وه‌.

. بابه‌تی هاوبه‌ش

نرخی دراوه‌كان

100 دۆلار
150,800 دینار
100 یۆرۆ
166,900 دینار
100 پاوه‌ند
188,800 دینار
100 لیره‌
3300 دینار
100 تمه‌ن
7.100.000 دینار