ماوه‌ى زیاتر له 40 رۆژه فه‌رمانبه‌رانى هه‌رێم موچه‌یان وه‌رنه‌گرتووه، قه‌یرانى دواكه‌وتنى موچه‌ى فه‌رمانبه‌ران درێژه‌ى هه‌یه ئه‌مه‌ش به‌هۆى پشتگوێخستنى بریاره‌كانى دادگاى فیدراڵى بۆ جێبه‌جێكردنى پرسى ته‌وتینكردنى موچه له‌لایه‌ن حكومه‌تى هه‌رێمه‌وه.
فازڵ نه‌بی بریكارى پێشووترى وه‌زیرى دارایى بۆ میدیا عێراقییه‌كان رایگه‌یاندوه: پێویسته سه‌ردانه‌كه‌ى سوودانى بۆ هه‌رێم ببێته هۆى چاره‌سه‌ركردنى ناكۆكییه‌كان له‌باره‌ى پرسى موچه.
فازڵ نه‌بی گوتیشى: كێشه‌ى زۆر له‌نێوان هه‌رێم وبه‌غدا هه‌یه، به‌ڵام كێشه‌ى موچه پێویست بوو له‌رێگه‌ى بریاره‌كه‌ى دادگاى فیدراڵییه‌وه چاره‌سه‌ر كرابا، و له‌سه‌ر وه‌زاره‌تى دارایى عێراقیش پێویسته موچه‌ى فه‌رمانبه‌رانى هه‌رێم خه‌رج بكات.
راشیگه‌یاند: به‌شێك له كێشه‌كان به‌هۆى خراب لێكتێگه‌یشتنى نێوان هه‌ردوولایه، هه‌میشه به‌غدا تێبینى له‌سه‌ر لیستى موچه‌ى فه‌رمانبه‌رانى هه‌رێم هه‌یه كه وه‌زاره‌تى دارایى وئابوورى هه‌رێم بۆ یان ده‌نێرێت، وهه‌موو مانگێك كێشه‌یه‌كى نوێ دروست ده‌بێت.
فازڵ نه‌بی ئه‌وه‌شى خسته‌ڕوو: پێویسته هه‌ردوولا له دانیشتنێكى داخراو دا ئه‌م كێشانه كۆتایى پێ‌بێنن، وگرنگیشه كێشه‌كان له‌یه‌ك سه‌به‌ته‌دا چاره‌سه‌ر بكرێن، ورێككه‌وتن بكرێت له‌سه‌ر شێوازى ناردنى لیست و گوژمه و ژماره‌كان.
ده‌شڵێت: فه‌رمانبه‌رانى هه‌رێم چاویان له به‌غدایه هه‌تا موچه بنێرێت، دواكه‌وتنیشى كاریگه‌رى له‌سه‌ر دۆخى كۆمه‌ڵایه‌تى هاوڵاتیان ده‌بێت. وگوتى: كێشه‌كان ئه‌وه‌ه‌نده گه‌وره‌ش نین وده‌كرێت چاره‌سه‌ریان بكه‌ن، ئه‌گه‌ر هه‌ردوولا نیازیان هه‌بێت.