سەرۆکوەزیرانی عێراق، محەمەد شیاع سوودانی و سەرۆکوەزیرانی لوبنان، نەجیب میقاتی ئەو ھەوڵانەیان تاوتوێ کرد کە بە ئامانجی ڕێگرتن لە فراوانبوونی ململانێیەکان لە ڕۆژھەڵاتی ناوەڕاستدا خراونەتەگەڕ.
نووسینگەی ڕاگەیاندنی سەرۆکوەزیرانی عێراق لە ڕاگەیاندراوێکدا ئاماژەی بەوەداوە، محەمەد شیاع سوودانی لە پەرواێزی بەشداریکردنی لە لووتکەی ھاوبەشی ڕێکخراوی ھاریکاریی ئیسلامی-کۆمکاری عەرەبی لە ڕیاز پایتەختی سعوودیە لەگەڵ نەجیب میقاتی کۆبووەتەوە.