هـه‌واڵـه‌كـان وتــار بـه‌رنـامـه‌ درامـــا وه‌رزش ته‌كنه‌لۆجیا پـه‌یـوه‌نـدی ده‌ربــاره‌

ئیسرائیل لە هێرشی ئاسمانی بۆ سەر لوبنان بەردەوامە

فڕۆكه‌ جه‌نگییه‌كانی ئیسرائیل زنجیره‌یه‌ك هێرشیان كرده‌ سه‌ر زاحییه‌ باشووری به‌یروت و فڕۆكه‌خانه‌ی نێوده‌وڵه‌تی ڕه‌فیق حه‌ریری، هه‌روه‌ها به‌ بۆمبی هێشوویی پارێزگای بیقاع-یان له‌ ڕۆژهه‌ڵاتی لوبنان بۆردومان كرد.

به‌پێی ئاژانسى ئه‌نادۆڵ ، به‌ره‌به‌یانی ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه‌، فڕۆكه‌ جه‌نگییه‌كانی ئیسرائیل زنجیره‌یه‌ك هێرشیان كرده‌ سه‌ر زاحییه‌ له‌ باشووری به‌یروت و فڕۆكه‌خانه‌ی نێوده‌وڵه‌تی ڕه‌فیق حه‌ریری.

هاوكات ئاژانسی هه‌واڵی فه‌رمی لوبنان بڵاوی كرده‌وه‌ كه‌ فڕۆكه‌ جه‌نگییه‌كانی ئیسرائیل له‌ میانی زنجیره‌یه‌ك هێرشدا، به‌ بۆمبی هێشوویی پارێزگای بیقاع-یان له‌ ڕۆژهه‌ڵاتی لوبنان بۆردومان كردووه‌.

له‌به‌رامبه‌ردا، حزبوڵڵای لوبنان له‌ ڕاگه‌یاندراوێكدا ئاماژه‌ی به‌وه‌داوه‌ كه‌ به‌ ئاراسته‌كردنی مووشه‌ك، سه‌ربازانی ئیسرائیلیان له‌ ده‌وروبه‌ری شارۆچكه‌ی ماڕون ڕه‌ئس له‌ باشووری لوبنان كردووه‌ته‌ ئامانج.

له‌ به‌ره‌ی لوبنان، هێرشه‌كانی ئیسرائیل بۆ سه‌ر ناوچه‌ جۆربه‌جۆره‌كان به‌رده‌وامه‌، هه‌ڵمه‌تێكی ئیسرائیلی له‌ ناوچه‌ی ئه‌لجمور ئه‌لكه‌هه‌له‌، له‌ چیای لوبنان له‌سه‌ر ڕێگای نێوده‌وڵه‌تی كه‌ چیای لوبنان و پارێزگای بێكا به‌یه‌كه‌وه‌ ده‌به‌ستێته‌وه‌ كرده‌ ئامانج.

لای خۆیه‌وه‌ سوپای ئیسرائیل ڕایگه‌یاند، سه‌ربازێكیان له‌كاتی شه‌ڕه‌كانی باشووری لوبنان كوژراوه‌ و كۆمپانیای په‌خشی ئیسرائیلیش ڕایگه‌یاندووه‌، كه‌ سه‌ربازه‌كه‌ دوێنێ به‌ مووشه‌كه‌كانی حزبوڵڵا له‌ ئه‌ڤیڤیم له‌ جه‌لیلی سه‌ره‌وه‌ كوژراوه‌.

. بابه‌تی هاوبه‌ش
  • سەرۆکوەزیرانی سوریا: ئەمڕۆ لە ئەنجومەنی وەزیران دەبم و دەسەڵات رادەست دەكەم

    بەرەبەیانی ئەمڕۆ یەكشەممە هێزەكانی ئۆپۆزسیۆنی سوریا چوونە ناو شاری دیمەشقی پایتەختی سوریا و لە ئەنجامدا دەسەڵاتەكەی رژێمی بنەماڵەی ئەسەدیان كۆتایی پێهێنا كە ماوەی زیاتر لە 50 ساڵە حوكمی سوریا دەكەن. بەشار ئەسەد لە چەند رۆژی رابردوودا هاوسەرەكەی و من

  • ناوەندی پارێزگای سوەیدا کەوتە دەست هێزەکانی ئۆپۆزسیۆن

    ناوەندی پارێزگای سوەیدا لە باشووری سووریا کەوتە دەست هێزەکانی ئۆپۆزسیۆن. بە پێی ئەو زانیارییەی لە سەرچاوە ناوخۆییەکانی سووریاوە دەست کەوتووە، ناوەندی پارێزگای سوەیدا لە باشووری سووریا کە زۆربەی دانیشتوانی دورزین، کەوتە دەست هێزەکانی ئۆپۆزسیۆنی نیشتە

  • سووریا..11 رۆژه‌ ئۆپۆزسیۆن پێشڕه‌وى ده‌كات

    ئه‌مرۆ ده‌بێته‌ 11 رۆژ له‌به‌رده‌وامى ئۆپه‌راسیۆنى ئۆپۆزسیۆنى سوریا بۆ كۆنترۆڵكردنى ناوچه‌كانى ئه‌و وڵاته‌ له‌ده‌ستى رژێمى به‌شار ئه‌سه‌د دا، وداواش ده‌كرێت ئه‌سه‌د سوریا به‌جێبهێلێت. ئۆپۆزسیۆنى سوریا به‌رده‌وامه‌ له‌ پێشڕه‌وییه‌كانى له‌دژى هێزه‌كان

نرخی دراوه‌كان

100 دۆلار
150,800 دینار
100 یۆرۆ
166,900 دینار
100 پاوه‌ند
188,800 دینار
100 لیره‌
3300 دینار
100 تمه‌ن
7.100.000 دینار