حکومەتی سویسرا راگەیاندوە یاسای قەدەغەکردنی داپۆشینی دەموچاو کە بە "قەدەغەکردنی بورقا"ناسراوە لە شوێنە گشتییەکاندا لە سەرەتای ساڵی نوێوە جێبەجێ دەکرێت ئەم بڕیارەش ناڕەزایەتیی موسوڵمانانى وڵاتەکەى لێکەوتوەتەوە.
ئەنجومەنی فیدراڵی سویسرا لە بەیاننامەیەکدا ئاماژەی بەوەکردووە، لە 1ـى 1ـى 2025ـوە یاساکە جێبەجێ دەکرێت و هەر کەسێک سەرپێچی بکات، ئەوا بە بڕی 1000 فرانکی سویسری کەدەکاتە (هەزار و 114 دۆلار) غەرامە دەکرێت.
ئەوەش خراوەتەڕو، قەدەغەکردنەکە لە فڕۆکەخانە و دامەزراوە دیپلۆماسی و کونسوڵگەرییەکان ناگرێتەوە و ئاساییە دەموچاو لە شوێنەکانی پەرستن و شوێنە پیرۆزەکانی دیکە داپۆشراوبێت و هەروەها بە هۆکاری تەندروستی و سەلامەتی، دابونەریتی ناوخۆیی یان بەهۆی بارودۆخی کەشوهەوا، داپۆشینی دەموچاو ئاساییە.
بڕیارەکە دوێنێ چوارشەممە دراوە و یاساکە لە ساڵی2021دا لە راپرسییەکەی گشتییدا پەسەند کرا ئەمەش بوە هۆی نیگەرانی لای موسوڵمانانی وڵاتەکە و ئیدانەکردنی ئەو یاسایە.