هـه‌واڵـه‌كـان وتــار بـه‌رنـامـه‌ درامـــا وه‌رزش ته‌كنه‌لۆجیا پـه‌یـوه‌نـدی ده‌ربــاره‌

ئەنجوومەنی پەیوەندییەکانی ئەمریکا-ئیسلام داوای لە ترەمپ کرد کۆتایی بە شەڕی سەر غەززە بھێنێت

ئەنجوومەنی پەیوەندییەکانی ئەمریکا-ئیسلام داوای لە سەرۆکی ھەڵبژێردراوی ئەمریکا، دۆناڵد ترەمپ کرد کە بەڵێنەکەی لەبارەی بەدیھێنانی ئاشتی و کۆتایی ھێنان بە شەڕی کۆمەڵکوژی ئیسرائیل لە کەرتی غەززە جێبەجێ بکات.

لەمبارەیەوە سەرۆکی ئەنجوومەنی پەیوەندییەکانی ئەمریکا-ئیسلام، نیھاد عەوز لە ڕاگەیاندراوێکدا داوای لە سەرجەم بەرپرسە ھەڵبژێردراوەکانی ئەمریکا لەنێویاندا دۆناڵد ترەمپ کردووە کە بە ڕاستگۆیی مامەڵە لەگەڵ نیگەرانییەکانی دەنگدەرانی موسڵماندا بکەن.

ڕاشیگەیاندووە کە پێویستە دۆناڵد ترەمپ، بەڵێنەکەی لەبارەی بەدیھێنانی ئاشتی و کۆتایی ھێنان بە شەڕی کۆمەڵکوژی ئیسرائیل لە کەرتی غەززە جێبەجێ بکات بەڵام دەبێت ئەو ئاشتییە، ئاشتییەکی ڕاستەقینە و لەسەر بنەمای دادپەروەریی، ئازادی و دامەزراندنی دەوڵەتی سەربەخۆی فەڵەستین بێت.

پێشتر دۆناڵد ترەمپ لە میانی بانگەشەی ھەڵبژاردنەکانی سەرۆکایەتی ئەمریکا، بەڵێنی دابوو کە ھەوڵدەدات ئاشتی لە جیھان و ناوچەکە بەدی بێنێت، ھەروەھا کۆتاییش بە شەڕی سەر غەززە دەھێنێت.

. بابه‌تی هاوبه‌ش
  • سەرۆکوەزیرانی سوریا: ئەمڕۆ لە ئەنجومەنی وەزیران دەبم و دەسەڵات رادەست دەكەم

    بەرەبەیانی ئەمڕۆ یەكشەممە هێزەكانی ئۆپۆزسیۆنی سوریا چوونە ناو شاری دیمەشقی پایتەختی سوریا و لە ئەنجامدا دەسەڵاتەكەی رژێمی بنەماڵەی ئەسەدیان كۆتایی پێهێنا كە ماوەی زیاتر لە 50 ساڵە حوكمی سوریا دەكەن. بەشار ئەسەد لە چەند رۆژی رابردوودا هاوسەرەكەی و من

  • ناوەندی پارێزگای سوەیدا کەوتە دەست هێزەکانی ئۆپۆزسیۆن

    ناوەندی پارێزگای سوەیدا لە باشووری سووریا کەوتە دەست هێزەکانی ئۆپۆزسیۆن. بە پێی ئەو زانیارییەی لە سەرچاوە ناوخۆییەکانی سووریاوە دەست کەوتووە، ناوەندی پارێزگای سوەیدا لە باشووری سووریا کە زۆربەی دانیشتوانی دورزین، کەوتە دەست هێزەکانی ئۆپۆزسیۆنی نیشتە

  • سووریا..11 رۆژه‌ ئۆپۆزسیۆن پێشڕه‌وى ده‌كات

    ئه‌مرۆ ده‌بێته‌ 11 رۆژ له‌به‌رده‌وامى ئۆپه‌راسیۆنى ئۆپۆزسیۆنى سوریا بۆ كۆنترۆڵكردنى ناوچه‌كانى ئه‌و وڵاته‌ له‌ده‌ستى رژێمى به‌شار ئه‌سه‌د دا، وداواش ده‌كرێت ئه‌سه‌د سوریا به‌جێبهێلێت. ئۆپۆزسیۆنى سوریا به‌رده‌وامه‌ له‌ پێشڕه‌وییه‌كانى له‌دژى هێزه‌كان

نرخی دراوه‌كان

100 دۆلار
150,800 دینار
100 یۆرۆ
166,900 دینار
100 پاوه‌ند
188,800 دینار
100 لیره‌
3300 دینار
100 تمه‌ن
7.100.000 دینار