بەرەی توركمانیو هاوپەیمانیعەرەبیلە كەركوك سكاڵاكانیان لەبارەی پێكهێنانی حكومەتی خۆجێی كەركوك و هەڵبژاردنیپارێزگار و سەرۆكی ئەنجومەنیپارێزگا لە دادگای باڵایفیدڕاڵیعێراق كشاندەوە.
حەسەن تۆران، سەرۆكی بەرەی توركمانی لەوبارەوە رایگەیاند كە لە دوێنێ ئێوارەوە لەگەڵ برا عەرەبەكانی كەركوك داوایەكیان پێشكەشی دادگای فیدڕاڵی كردووە بۆ ئەوەی سكاڵاكەیان بكێشینەوە، كە پێشتر لەسەر كۆبوونەوەكەی ئەنجومەنی پارێزگای كەركوك لە ئوتێل رەشیدی بەغداە تۆماریان كردبوو.
حەسەن تۆران وتی: ئەو هەواڵانەی باس لە رەتكردنەوەی داواكەمان دەكەن لە دادگای فیدراڵی دوورە لە راستییەوە، راگەیەندراوەكەی سەرۆكی بەرەی توركمانی لە كاتێكدایە وا بڵاوكرایەوە دادگای فیدراڵی عێراق پێنج سكاڵای یاسایی هەریەك لەراكان جبوری و حەسەن تۆران و سەوسەن جەدوعی لەسەر ئەنجوومەنی پارێزگای كەركوك و سەرۆكایەتی كۆمار رەتكردووەتەوە سەبارەت بە كۆبوونەوەكەی ئوتێل رەشید كە تیایدا پارێزگاری كەركوك هەڵبژێردرا.
ئەنجوومەنی پارێزگای كەركوك لە 15 ئەندام پێكهاتووە كە 9 ئەندامیان كە بریتین لە پێنج ئەندامی یەكێتی، سێ عەرەب و نوێنەرێكی كریستیان دەوام دەكەن و دوو ئەندامەكەی پارتی و سێی عەرەب و دوو ئەندامەكەی توركمان، تاوەكو ئێستا بایكۆتی دانیشتنەكانی ئەنجوومەنی پارێزگای كەركوكیان كردووە، چاوەڕێی یەكلاكردنەوەی سكاڵاكان دەكەن.