18 مانگه له‌سه‌ر سكاڵایه‌كی عێراق، هه‌نارده‌ی نه‌وتی هه‌رێمی كوردستان بۆ به‌نده‌ری جه‌یهان ڕاگیراوه.
دوێنێ سێشه‌ممه‌ش، نووسینگه‌ی ڕاگه‌یاندنی سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق ئاماژه‌ی به‌وه‌داوه كه له كۆبوونه‌وه‌ی ئاسایی ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیراندا، بڕیاریداوه كه وه‌زاره‌تی دارایی فیدراڵ قه‌ره‌بووی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان له خه‌رجییه سیادییه‌كان بۆ تێچووی به‌رهه‌مهێنان و گواستنه‌وه‌ی نه‌وت بكاته‌وه بۆ ئه‌و بڕه نه‌وته‌ی له هه‌رێم به‌رهه‌مده‌هێندرێت و ڕاده‌ستی كۆمپانیای به‌بازاڕكردنی نه‌وت (سۆمۆ) ده‌كرێت، هه‌روه‌ها به‌شێوه‌یه‌كی دادپه‌روه‌ریش خه‌رجی به‌رهه‌مهێنان و گواستنه‌وه‌ی نه‌وت دیاری ده‌كرێت.
هاوكات گوته‌بێژی كۆمه‌ڵه‌ی پیشه‌سازیی نه‌وتی كوردستان (ئه‌پیكور) مایڵز كاگینز له‌باره‌ی بڕیاره‌كه‌ی حكوومه‌تی عێراق، بۆ ئاژانسی ئانادۆڵو گوتی: "ئێمه چاوه‌ڕێی زانیاری زیاترین له‌لایه‌ن په‌رله‌مانی عێراق و حكوومه‌تی هه‌رێم، به‌ر له‌وه‌ی هه‌ر كۆمێنتێكمان هه‌بێت له‌باره‌ی ڕاگه‌یاندراوه‌كه".
له 25ی ئاداری 2023، به بڕیارێكی دادگای ناوبژیوانی پاریس، هه‌نارده‌ی نه‌وتی هه‌رێمی كوردستان ڕاگیرا كه ڕۆژانه 400 هه‌زار به‌رمیل له هه‌رێم و 75 هه‌زار به‌رمیلیش له كه‌ركووكه‌وه هه‌نارده ده‌كرا.
هاوكات له 4ی نیسانی 2023دا، به ئاماده‌بوونی سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق، و سه‌رۆك وه‌زیرانی هه‌رێم، له به‌غدا، ڕێككه‌وتنێك له‌باره‌ی ده‌ستپێكردنه‌وه‌ی هه‌نارده‌كردنی نه‌وتی هه‌رێم واژووكرا، به‌ڵام تا ئێستا ڕێككه‌وتنه‌كه كاری پێنه‌كراوه‌و ئه‌م دۆخه‌ش بووه‌ته هۆی ڕاوه‌ستانی پڕۆژه‌كانی حكوومه‌ت و دروستبوونی كێشه له بوودجه و مووچه‌ی مووچه‌خۆرانی هه‌رێمدا.