دواى كۆتایى هاتنى واده‌ى ده‌نگدان بۆ هه‌ڵبژاردنى سه‌رۆكى نوێى ئه‌مریكا، و جیاكردنه‌وه‌ى به‌شى هه‌ره زۆرى ده‌نگه‌كان كه‌كێبڕكێى تۆند له‌نێوان هاریس وتره‌مپ دا هه‌بوو، به‌پێى ئه‌نجامى به‌رایى دونالد تره‌مپ له‌پێشه‌وه‌یه.
به‌پێی ئه‌نجامی نافه‌ڕمی له‌هه‌ڵبژاردنی سه‌رۆكایه‌تی ئه‌مریكا كاندیدی كۆماریخوازه‌كان دونالد تره‌مپ 315 نوێنه‌ری به‌ده‌ستهێناوه وله‌پێشه‌وه‌یه و ڕكابه‌ره‌كه‌ی كامالا هاریس 214 نوێنه‌رایه‌تی به‌ده‌ستهێناوه.
به‌پێى میدیا ئه‌مریكییه‌كان، كاندیدى كۆمارییه‌كان دونالد تره‌مپ بۆ راگه‌یاندنى سه‌ركه‌وتنى خۆى له كێبڕكێى هه‌ڵبژاردنى سه‌رۆكایه‌تى بۆ به‌ده‌ستهێنانى كورسى كۆشكى سپى له‌ویلایه‌تى فلۆریدا له‌باره‌ى هه‌ڵمه‌تى بانگه‌شه‌ى خۆى گوتارى سه‌ركه‌وتن پێشكه‌ش ده‌كات. لایخۆیه‌وه سه‌رۆكى ئه‌نجومه‌نى نوێنه‌رانى ئه‌مریكاش ده‌ڵێت: ئێستا سه‌رۆكى هه‌ڵبژێردراومان دونالد تره‌مپه.
هه‌روه‌ها له‌ئه‌نجومه‌نى پیران دا، حیزبى كۆمارییه‌كان زۆرینه‌یان به‌ده‌ست هێناوه به به‌ده‌ستهێنانى 51 كورسى، ئه‌مه‌ش ده‌بێته یه‌كه‌مینجار دوای 4 ساڵ.
ژماره‌ى ده‌نگده‌رانى ئه‌مریكا 230 ملیۆن ده‌نگده‌ر بوون، و نزیكه‌ى 160 ملیۆنیان تۆماركراون، زیاتر له 85 ملیۆن كه‌سیش له‌رێگه‌ى ئه‌لیكترۆنى و ده‌نگدانى پێشوه‌خته ده‌نگیان داوه.
له‌هه‌ڵبژاردنه‌كانى سه‌رۆكایه‌تى ئه‌مریكا دا، دونالد تره‌مپ وكامالا هاریس ڕكابه‌رى یه‌كتریان كرد و تائێستا ئه‌نجامى كۆتایى رانه‌گه‌یاندراوه به‌ڵام تره‌مپ له‌پێشه‌وه وچانسى زیاترى هه‌یه بۆ به‌ده‌ستهێنانى كورسى سه‌رۆكایه‌تى ئه‌مریكا. له‌هه‌ڵبژاردنه‌كه دا 34 ئه‌ندامى ئه‌نجومه‌نى پیران هه‌ڵبژێردراون، جگه له دیاریكردنى حاكمى 11 ویلایه‌ت وناوچه‌كانى تر‌ى ئه‌مریكا.